قەسەدە: هێرشەکانی تورکیا و چەتەکانی سێ مانگە بەردەوامە

13 كاتژمێر لەمەوپێش



 

قەسەدە ڕایگەیاند، فڕۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شوێنی کرێکارانی گرێدراو بە بەنداوی تشرینیان بۆردوومانکردەوە و هەروەها دەورووبەری پردی قەرەقۆزاقیان تۆپباران کرد و دەشڵێن: شەڕڤانان وەڵامی هێرشی چەتەکانیان بۆ سەر دێرحەفیر دایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، سەبارەت بە ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی و وەڵامدانەوەی شەڕڤانان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە مانگی سێیەمیدا بەردەوامە، بەهۆی بەرخۆدانی قارەمانانەی شەڕڤانانمانەوە، داگیرکەران و چەتەکان ناتوانن پێشڕەوی بکەن.

ڕاشیگەیاند، دوێنێ (شەممە) فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج بۆردوومانی شوێنی کرێکارانیانی گرێدراوی بەنداوی تشرینیان کردوە،  هەروەها بە تۆپ و هاوەن بە چڕی گوندەکانی دەورووبەری بەنداوی تشرینیان تۆپباران کردووە، لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیانی ماددی کەوتووەتەوە.

هەروەها، لە بەرەی دێر حەفیر شەڕ لە نێوان شەڕڤانانمان و چەتەکاندا ڕوویدا، لە ئەنجامدا چەند چەتەیەک کوژران، بەڵام ژمارەیان دیاری نەکرا.

قەسەدە باسی لەوەشکردوە، گوندەکانی تینا، جادا، بیر حەسۆ، دیکان، مەلحا و سینا، گری شێڤێ و قەرەقۆزاق و دەوروبەری پردی قەرەقۆزق بە زیاتر لە ٣٠ گولـلە تۆپ، هاوەن، تانک و مووشەک تۆپباران کراون، لە ئەنجامدا زیانی ماددی بەر ماڵ و موڵکی دانیشتووان کەوتەوە.

لە کۆتاییشدا دەڵیت: بە درێژایی ڕۆژ فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر کۆبانێ، عەین عیسا و گوندەکانیاندا دەسووڕایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار