تورکیا لە ئاگربەستدا چەکی فسفۆڕی قەدەغەکراو بەکار دەهێنێت

8 كاتژمێر لەمەوپێش
هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک چوار جار بە بۆمبی فسفۆڕی قەدەغەکراو هێرشی کردووەتە سەر گەریلاکانی ئازدیی، ٣٤ جاریش لە ئاسمانەوە بە تۆپ و چەکی قورس و ٩١٩ جاریش هێرشی ڕاستەوخۆی کردووەتە سەر هێزەکانی گەریلا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانیی و زەمینییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕۆژانی ٦ و ٧ـی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونیلەکانی گەریلا لە گۆڕەپامانی بەرخۆدانی شاخی ئاێدی چوار جار بە بۆمبی فسفۆر بۆردومان کراون کە بەکارهێنانیان لە شەڕدا بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە.
هەروەها ڕاشیگەیاند، و ٦، ٧ و ٨ـی ئادار لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانی بەرخۆدانی لۆلان و گۆشین، ، گۆڕەپانەکانی خێرێ، گرێو ڕەشید، دەشتا کافیە، مێرانێ، دێرێشێ، بێبادە، خالەتا، شاخی بابیل لە هەرێمی گارێ، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بێشیلی و گۆڕەپانی سەری مەتینا، گۆڕەپانەکانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ، بە گشتی ٢٣ جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کراون.
هەپەگە باسی لەوەشکردوە، لە ڕپژانی ٧ و ٨ـی ئادار گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، ١١ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراوە.
لە بەردەوامیدا دەشڵێت: لە ڕۆژانی ٦ و ٧ و ٨ـی ئاداردا گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی بەربەزینە، شەهید شەریف، لولان و کەندەکۆلا لە خاکورک ٥٣ جار بۆردوومان کران، گۆرەپانەکانی شاخی ڕەشید، دێریشە، گرگاشە، سپیندارە، مژە، مێرانە، شاخی زەنگل، دەرییە حرچ، زوکە لە گارێ ١٩٦جار بۆردومان کران، هەروەها ناوچەکانی بەرخۆدان سەرێ مەتینا و بێشیلی و شێلازە لە هەرێمی مەتینا ١٥١ جاران بۆردومان کراون و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامەدیە و شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ ٥١٩ جاران بۆردومان کراون؛ بە گشتی دەبێتە ٩١٩ جار بە چەکی قورس، تۆپخانە و دوورهاوێژەکانی بۆردوومان کراون.
هەروەها، لە ٦ـی ئادار بە چەکی قورسی دۆشکە، کاتێک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی تونێلەکانی بەرخۆدانی گەریلای تۆپباران کرد، لەلایەن هێزەکانمانەوە بەئامانج گیرا و تێکشکا.
لە کۆتایشدا ڕایگەیاند، هەروەها لە هەرێمی ماکۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەندێک کۆنترا بە پۆشینی جلوبەرگی گەریلا و ناساندنی خۆیان بە ناوی گەریلا پارە لە خەڵک وەردەگرن، دەبێت گەلەکەمان متمانەی بەم جۆرە کەسانە نەبێت و پێویستە وریا بن.
