میدیای سوریا: ئێران و حـ.ـزبوڵا لە پشت ناسەقامگیری وڵاتەوەن

13 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە وەزارەتی بەرگریی سووریا، عەلی ئەلریفای، ڕایگەیاند، ئێران و حـ.ـزبوڵا لە پشتی ناسەقامگیری ئاسایشی وڵاتەکەن لە ڕێگەی "پاشماوەی ڕژێمی پێشوو"ەوە، لەبارەی ئەو پێکدادانە خوێناویانەی کە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک چەکداری دڵسۆز بۆ بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، لە کەناراوەکانی سووریا ڕوویدا.

هەروەها لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبیە ڕایگەیاند، "پارتی دوژمنکاران" هەن کە هەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ شێواندنی وێنەی وڵات لە ئێستادا لە ڕێگەی "کلیپی ڤیدیۆیی کۆن".

ناوبراو درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: ئێمە بە پەرۆشین بۆ ئاشتی مەدەنی و ناسەقامگیری پەیکەری کۆمەڵایەتی، ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی سوریا هەڵمەتی دووەمی دەستپێکردووە بۆ بەدواداچوون بۆ "پاشماوەکانی ڕژێم" لە کەناراوەکان، هەروەها بۆ ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە کوشتنەکانی ئەم دواییە.

 بەگوێرەى روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی پێکدادانەکانەوە لە رۆژای پێنجشەممەوە لەکەناراوەکانی سووریادا کوژراون، بۆ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

هاوکات بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی راگوزەری سووریا رایگەیاند، ئەو رووداوانەی لە وڵاتەکەدا روویانداوە بە تایبەت لەناوچە کەناراوەکان پێشبینی کراوبوون.

لەلایەکی دیکەوە، سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، سوریا لیژنەیەکی سەربەخۆی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو پێکدادانانەی کە لە ناوچەی کەنار دەریاکان ڕوویانداوە.

دەسەڵاتدارانى سوریا دەستیان کردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی دژی ئەو کەسانەی کە کردەوەی توندوتیژییان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی سوریا، لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی شانەیدا، ئەو گروپانەی دەستگیرکردووە کە ناوی لێنابوو گروپە بێ دیسپلینەکان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کردەوەی تێکدەرانەیان ئەنجامداوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی سەرپێچیکردنی ئەو ڕێنمایانەی کە بۆ سەرکردایەتی دەرکراون، دادگایی دەکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار