ئەمەریکا داوا لە عێراق دەکات کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم چارە بکات

4 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا داوا لە عێراق دەکات کێشەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارە بکات.
مایک واڵتز، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا بە تەلەفوون گفتوگۆی لەگەڵ محەممەد شەیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی نیگەرانی خۆی سەبارەت بە لافاوەکەی ئەم دواییەی بەغدا دەربڕی.
والتز، جەختی لە بایەخی هەنگاونان بەرەو پەیوەندییەکی پتەو لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ئەمنییەکان و بازگانییە هاوبەشەکان کردەوە، والتز، ئاماژەی بەوەدا بڕیاری نوێنەکردنەوەی دەستبەرداربوون لە سزاکانی سەر هەناردەکردنی کارەبای ئێران یەکدەگرێتەوە لەگەڵ ستراتیجیەتی "زۆرترین فشار"ی سەرۆک ترەمپ لەسەر ئێران، و فشارەکان لەسەر ئێران زیاتر دەبێت ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی توانای چەکی ئەتۆمی و پشتیوانیی تیرۆر لە سەرانسەری ناوچەکەدا، لەنێویاندا عێراق.
والتز، پێشوازی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی وزە بۆ عێراق، هەروەها هانی حکوومەتی عێراقی دا، پێشوازیی لە کۆمپانیاکانی وزەی ڕۆژئاوا و ئەمەریکی زیاتر بکات بۆ ناو کەرتی نەوت و گاز لە عێراق.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، داوای لە حکوومەتی عێراق کرد، لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاربکات بۆ چارە کردنی ناکۆکییەکانی گرێبەستی ماوەتەوە و پێدانی پاشەکەوتی قەرزاری کۆمپانیاکانی وزەی ئەمەریکی، هەروەها داوای کرد حکوومەتی عێراق ڕێکخەرێکی وەبەرهێنان بهێڵێتەوە بۆ کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان کە دەیانەوێت وەبەرهێنان و کارکردن لە عێراقدا بکەن.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی سوپاسی سەرۆک وەزیرانی کرد، بۆ پابەندبوونی بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئەمەریکا و عێراق، هەروەها جەختی لەسەر پابەندبوونی ئیدارەی ترەمپ کردەوە بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییە وزە و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ئەوەی سوود بە هەردوو گەلی ئەمەریکا و عێراق بگەیەنێت.
