دەم پارتی و جەهەپە لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی دەم پارتی لە چوارچێوەی گفتوگۆكانی ئاشتی، سەردانی بارەگای سەرەکی جەهەپە لە ئەنقەرە بکەن و لەگەڵ ئۆزگور ئۆزال سەرۆکی گشتیی جەهەپە کۆببنەوە.
شاندەکەی دەم پارتی پێکهاتووە لە هاوسەرۆکەکانی پارتەکە و چەند ئەندامێکی دیکە، پێشتر جەهەپە پێشنیازیکردبوو لیژنەیەكی هاوبەش لە پەرلەمان پێکبهێنرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی دیدارەکانی ئاشتی و چارەسەركردنی کێشەکان.
هاوکات چاوەڕێدەکرێت، لەو کۆبوونەوەیەدا پرسی قەیوم و هەڵبژاردنی پێشوەختە و چەند بابەتێکی دیکە گفتوگۆیان لەبارەوە بکرێت.
وابڕیارە سەردان و کۆبوونەوەکانی دەم پارتی تاوەکو نەورۆ بەردەوام بن و لەبارەی پرۆسەی ئاشتی سەردانی زۆربەی پارتەکانی تورکیا بكات.

بابهتی پهیوهندیدار