کریملین داوادەکات بە زووترین کات کۆتایی بە توندوتیژی لە سوریا بێت

دوێنێ
کریملین ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند کە دەبێ بە زووترین کات کۆتایی بە توندوتیژی لە سووریا بهێنێت،ئەمەش لە وەڵامی پرسیارێکدا بوو سەبارەت بە پێکدادانەکانی سوریا لە نێوان دڵسۆزانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلادراو و دەسەڵاتە ئیسلامییە نوێیەکانی ئەو وڵاتە کە لە ئەنجامدا زیاتر لە هەزار کەس کوژران.
دوێنێ یەکشەممە سەرۆکایەتی کۆماری سوریا پێکهێنانی لیژنەیەکی سەربەخۆی بۆ لێکۆڵینەوە لە پێکدادانەکان ڕاگەیاند. لە بەیاننامەیەکدا کە لە ئەکاونتی تێلێگرامی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو لیژنەیەی کە ئەرکی "لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەی ڕاستییەکانی لەسەرە سەبارەت بە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سوریا کە لە 6ی ئازاری 2025دا ڕوویانداوە، لە 7 کەس پێکدێت، ئەرکەکانیش بریتین لە "لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانەی کە هاوڵاتیانی مەدەنی ڕووبەڕوویان بووەتەوە و دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لێیان".
هەروەها "ڕەوانەکردنی ئەو پێشێلکارییانەی کە سەلمێنراوە دەستیان لە ئەنجامدانی تاوان و پێشێلکارییەکاندا هەیە بۆ دەسەڵاتی دادوەری". ”، بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا.
جێگای سەرنجە لە پێنجشەممەی ڕابردووەوە گرژی و پێکدادانەکان لە چەند ناوچەیەک لە کەناراوەکانی سوریا کە زۆرینەی مەزهەبی عەلەوییەکان تێیدا نیشتەجێن، هەڵگیرساوەتەوە، دوای ئەوەی گروپێکی ئەمنی بەرەو دەستگیرکردنی کەسێکی داواکراو ڕۆیشتن.
لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەنەبوو خۆی تەسلیم بکات و دواتر کۆمەڵێک لە "پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو" دەستیان کرد بە دانانی بۆسە بۆ هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە کەنارییەکان و دواتر پێکدادانەکان بە قەبارەیەکی بەرفراوان سەریان هەڵدا.
