تورکیا بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان دژی هەسەدە

4 ڕۆژ لەمەوپێش



بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندوە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا دژی شەڕڤانانى هەسەدە لەڕۆژئاواى کوردستان بەردەوام دەبێت، دوای ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات حکومەتی نوێ لە دیمەشق.

ئەو بەرپرسە لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى ڕۆیتەرز وردەکارییەکانی شوێنی ئۆپەراسیۆنەکانی نەخستوەتەڕوو. بەڵام جەختى لەسەر بەردەوامبوونى ئۆپراسێۆنەکان کردوەتەوە.

ئەنقەرە هێزەکانى هەسەدە وەک تیرۆریست و پەیوەندیدار بە گروپی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەڕوانێت کە بەشێکی زۆری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای بەدەستەوەیە و چەندین دەستدرێژی سنووربەزێنی بۆ سەریان ئەنجامداوە.

واژۆکردنی ڕێککەوتنى نێوان هەسەدەو دیمشق،  دوای ئەوە هات، عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لە ڕاگەیاندراوێکی مێژووییدا لە 27ی شوباتدا داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارتە و دانانی چەکەکانی کرد، هەنگاوێک کە کوردانی سوریا پێشوازییان لێکرد.

مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەمان ڕۆژدا ڕایگەیاند: نامانەوێت هێزەکانی سوریای دیموکرات هەڵبوەشێنینەوە، بە پێچەوانەوە پێمان وایە هێزەکانی سوریای دیموکرات سوپای نوێی سوریا بەهێزتر دەکات.

ڕێککەوتنەکە کە لەلایەن مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکومەتی ڕاگوزەر لە سوریا واژۆ کراوە و لە هەشت مادە پێکهاتووە، لیژنە هاوبەشەکان کاردەکەن بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی بەر لە کۆتایی ئەمساڵ.

ئاماژە بەوەشکراوە کە دامودەزگاکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ئیدارەی دەوڵەتدا، لەوانە دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانە، و کێڵگە نەوتی و گازییەکان، لەگەڵ کورد پابەندبوون بە پاڵپشتیکردنی دەوڵەتی سوریا لە شەڕی دژی "پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد" و هەموو ئەو هەڕەشانەی کە ڕووبەڕووی ئاسایش و یەکگرتووییەکەی دەبنەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار