عێراق: مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان بۆ ئەمساڵ مسۆگەرە

6 كاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی حکومەتی عێراق دووپاتی کردەوە کە مووچەى سەرجەم وەزارەتەکان و بودجەى تەرخانکراو بۆ سێتهرهكان مسۆگەرە بۆ ئەمساڵ، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا لە 17ی ئایار بەڕێوەدەچێت.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عێراقییە ئهخبارییه، ڕایدەگەیەنێت: بودجەی عێراق بۆ ساڵی ڕابردوو 212 ترلیۆن دینار بووە، لەو بڕە 156 ترلیۆن دینار خەرجکراوە.
هاوکات جەختیشی کردەوە "90 ترلیۆن دیناری بودجە بۆ مووچە، 40 ترلیۆن دینار بۆ خەرجی کارکردنی وەزارەتەکان، و 27 ترلیۆن دینار بۆ وەبەرهێنان بووە".
وتەبێژەکەى حکومەتى عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 12 ترلیۆن دینارەی کە ماوەتەوە لە بودجەی وەبەرهێنانی ساڵی ڕابردوو لەسەر بنەمای نرخی نەوتی 70 بۆ 73 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێکە، ئەو وتیشی "تەرخانکردن بۆ مووچە و سێكتهرهكان و سەرجەم خەرجییەکانی پەیوەست بە حکومەت مسۆگەرکراوە بۆ ئەمساڵ".
هاوکات هەر لەو چاوپێکەوتنەدا، باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق سەبارەت بە لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، ئاماژەی بەوەدا کە "کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی پەیامی زۆر دەنێرێت، لەوانە سەقامگیری ئەمنی لە وڵاتدا"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا بۆ ١٧ی ئایار دیاری کراوە".
هەروەها ئەوەشى خستەڕوو لە ماوەی داهاتوودا بانگهێشتنامە بۆ سەرکردە عەرەبییەکان دەنێردرێت"، جهختیشی لهوه كردهوه كه "کۆبوونەوەی لوتکەی بەپەلە کاریگەری لەسەر ئەنجامدانی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا نییە".
