قەتەر بە ئاگادارى ئەمریکا غاز بۆ سوریا دابین دەکات

15 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئاژانسى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، قەتەر بە ڕەزامەندی واشنتۆن دەست دەکات بە دابینکردنی غاز بۆ سوریا لە ڕێگەی ئوردنەوە.

ئاژانسەکە، ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە سێ کەسی ئاگادار لەو بابەتە ڕایانگەیاند، قەتەر بڕیارە دەست بە دابینکردنی غاز لە سوریا لە ڕێگەی ئوردنەوە بکات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کەمی کارەبای وڵاتەکە، ئەمەش لە هەنگاوێکدا کە بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاندووە واشنتۆن ڕەزامەندی  لەسەرداوە.

لەلایەکى دیکەوە بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی فەرمى تەلەفزیۆنى سوریا، دەسەڵاتدارانی قەتەر دەستپێشخەرییەکی مرۆیییان ڕاگەیاند کە ئامانج لێی دابینکردنی کارەبایە بۆ سوریا لە ڕێگەی خاکی ئوردنەوە.

بەگوێرەی کەناڵەکە، دەستپێشخەرییەکە کە لەژێر ڕێنمایی تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر دەستیپێکردووە، دابینکردنی غاز لەخۆدەگرێت بۆ یارمەتیدانی بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات کارەبا لە قۆناغی سەرەتاییدا، لەگەڵ پلانێک بۆ زیادکردنی وردە وردە ئەم توانایە لە داهاتوودا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار