عێراق و هەرێم بڕیاریاندا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە

5 ڕۆژ لەمەوپێش



ئەنجومەنی وزاری ئابوری عێراق بڕیاریدا بۆ لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی هێلکە نەدرێت و چەند بەرهەمێکی دیکەش رێگە بە هاوردەکردنیان دەدرێت.

لە راگەیەنراوێکی ئەنجومەنەکەدا هاتوە، بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی هێلکە لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ناو بازاڕەکانی عێراق.

ئەوەش هاتوە، رێگە دەدرێت بە هاوردەکردنی تەماتە، پەتاتە، قەیسی، کەلەرم، کاهو و چەوەندەر، بەو پێیەی وەرزی کشتوکاڵی بۆ ئەو بەرهەمانە کۆتایی هاتوە، هەروەها بەهۆی بونی بەرهەمی ناوخۆیی رێگە بە هاوردەکردنی پیازیش نادرێت.

هاوکات، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە لە نوسراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا هاتوە، رۆژی 1.4.2025 وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریداوە بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لە دەرەوەی وڵات.

دەشڵێت: دوای بەدواداچون بۆ بەرهەمی تەماتە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوت ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکان زۆر کەمبوەتەوە و نرخی بەرزبوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار