22 ساڵ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەعس دا تێدەپەڕێت

یەک هەفتە لەمەوپێش



 

22 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعس تێدەپەڕێت بەڵام شوێنپەجەی تاوانەکانیی بەسەر گەلی کوردستاندا ماوە، رژێمی بەعس چەندین تاوانی وەک ئەنفال و کیمابارانکردن و وێرانکردنی گوندو ئاواییەکانی دژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدا.

لەدوای 2003ەوە، وێڕای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەکان و پەرلەمانی عێراق تاوانەکانی رژێمی لەناوچوویان بە جینۆساید ناساند، بەڵام تاوەکو ئێستا خەڵک و هەرێمی کوردستان قەرەبووی زیانەکانیان نەکراونەتەوە.

22 ساڵە رژێمی بەعس رووخاوە،  بەڵام جێپه‌نجه‌ی تاوانەکانی بەعس لە یادەوەری گەلی کوردستانیان و لە جوگرافیای هەرێمی کوردستاندا هەر ماوە، 36 ساڵ بەر لە ئێستا رژێمی بەعس چەندین تاوانی وەک شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ‌‌هەڵەبجە و بێسەروشوێنکردنی بارزانییەکان ئەنجامدا، وێڕای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەکان و، پەرلەمانی عێراق لە دەیەی رابردوودا تاوانەکانیان وەکو جینۆساید ناساند بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق قەرەبووی کەسوکاری قوربانیان و زیانەکانی هەرێمی کوردستانیان نەکردووەتەوە.

22 ساڵ لەمەوبەر، بتى دیکتاتۆرییەتى رژێمى پێشووى بەعس لە عێراق، رووخا. رژێمێک هەموو جۆرە سەرکوتکارییەکى دژى گەلانى عێراق تاقى کردەوە، هەر لە ئەنفال و کیمیاباران، تا زیندان و ئەشکەنجە.

مێژووەکە دەگەڕێتەوە بۆ 19.3.2003، کاتێک پڕۆسەى ئازادى بە ڕابەرایەتى ئەمەریکا و وڵاتانى هاوپەیمان بۆسەر عێراق دەستیپێکرد، دواتر بە رووخانى رژێمى بەعس لە 9.4.2023 کۆتایى هات و لە رۆژێکى وەک ئەمڕۆدا پەیکەرەکە کەوت.

22 ساڵە بەعس لە عێراق رووخاوە، لەگەڵ ئەوەشدا میرات و کاریگەرییەکانی هێشتا لە دیمەنی هاوچەرخی عێراقدا دیارە، ئەوەش چ لە رێگەى ئەو کاولکارییەى ئەنجامیداوە، یان ئەو تاوانە جۆراوجۆرانەى کردوونى، رەنگە کراسى رەشى ژنێکى گەرمیانى باشترین نمونەى ئەو دیمەنەبێت کە پێمان بڵێت، بەعسى چى ئەنجامداوە.

لەدوای 22 ساڵ لە رزگارکردنی عێراق لەژێر دەستی رژێمی پێشوی سەدام حسێن، ململانێ سیاسییەکانى ئێستا و بونی ژمارەیەکی زۆر هێز و ملیشیا چەکدارەکان، یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی وڵاتان، گەندەڵی دارایی و ئیداری و چەندان گرفتی دیکە، عێراقی دەردەدارکردوە.

لە نوێترین ریزبەندى وڵاتانى جیهان لەرووى شەفافى و گەندەڵییەوە کە رێکخراوى شەفافیەتى نێودەوڵەتى بۆ ساڵى 2024 بڵاویکردووەتەوە، عێراق ریزبەندى 140ـەمینى گرتووە لە نێو ئەو 180 وڵاتەى لە راپۆرتەکەدا هاتوون، واتا تەنیا 39 وڵات لە عێراق وەزعیشان باشترە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار