ڕۆژنامەیەکی بەریتانی: ئێران موشەکى داوەتە گروپە چەکدارە عێراقییەکان

یەک هەفتە لەمەوپێش



 

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردوە، سوپای پاسدارانی ئێران بۆیەکەمجار موشەکی دورمەودای (روکار بەروی زەوی)، بۆ ملیشیاکانی لایەنگری لە عێراق گواستوەتەوە.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەکە، پرۆسەی گواستنەوەی موشەکەکان هەفتەی رابردو بە هەماهەنگی راستەوخۆی هێزی ئاسمان سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامدراوە، ئەوەش پەرەسندنێکی مەترسیدارە و بۆ زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران.

نوسیویشییەتی: ئێران نەک هەر موشەکی بالیستی کورت مەودوای گواستوەتەوە، بەڵکو چەندین جۆری نوێی موشەکی دورمەودوای گەیاندوەتەوە گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی کە پێشتر ئەو موشەکانەیان نەبوە، بەوەش دەرفەتیان دەبێت شوێنە دورەکان و تەنانەت ئەوروپاش بکەنە ئامانج.

رۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەیەکی هەواڵگری ناوچەکەوە بڵاویکردوەتەوە، ئەم هەنگاوە رەنگدانەوەی مانۆڕێکی نائومێدانەی ئێرانە کە مەترسی لەسەر سەقامگیری عێراق و ناوچەکە دروستدەکات، تاران هەوڵدەدات نەخشەی دەسەڵات لەرێگەی بریکارە چەکدارەکانی لە ناوچەکە دوبارە دابڕێژێتەوە.

ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەشێک لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ داماڵینی چەک لە پێناو دوکەوتنەوە لە ڕووبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام گواستنەوەی ئەو چەکە پێشکەوتووانە پێچەوانەی ئەم لێدوانانە و گومان دەخاتە سەر مەبەستی ئێران.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی باسی لەوەشکردوە، ئەمە یەکەمجارە تاران ئەم جۆرە موشەکە پێشکەوتوانە بگەیەنێتە میلیشیاکانی لە عێراق، ئەم پێشهاتە دەتوانێ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار