ڕۆژی (11/11/2025) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکرا

یەک هەفتە لەمەوپێش



 

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا، حکومەتی عێراق بڕیاریدا رۆژی (11/11/2025) هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئه نجومه نی وه زیران ئه مڕۆچوارشەممە بڕیاریدا بە دیاریکردنی رۆژی (11/11/2025) وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردو، بەشێک لە سەرکردە شیعەکانی عێراق هۆشدارییاندا لە دابەشکردنی وڵاتەکە، ئەگەر بێتو هەڵبژاردەکان دوابخرێن.

پێشتر كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر پێش 25.11.2025 هەڵبژاردن نەكرێت، دوای ئەو رێكەوتە ناتوانن هەڵبژاردن بەڕێوەببەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار