تورکیا بە گازی کیمیایی و بۆمبی فۆسفۆر هێرشی کردووەتە سەر گەریلا

2 مانگ لەمەوپێش



 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە گازی کیمیایی و بۆمبی فۆسفۆر لە ئاسمان و زەمینەوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ٧ و ٨ـی نیسان، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، دوو جار بە درۆنی بۆمبڕێژکرا، جارێک بە گازی کیمیایی و دوو جاریش بە بۆمبی فۆسفۆر بۆردوومانکراون.

هەپەگە ڕاشیگەیاند، ٥، ٦ و ٧ـی نیسان لە هەرێمی خواکورک، هەرێمی گارە، هەرێمی مەتینا، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، بە گشتی ٢٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

لە بەردەوامیدا هاتووە، لە نێوان ڕۆژەکانی ٥ بۆ ٩ـی نیسان لە هەرێمی خواکوڕک، هەرێمی گارە، هەرێمی مەتینا، هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ بە گشتی ٨١٨ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن تۆپباران کراون.

لە کۆتاییشدا هاتووە، ٧ـی نیسان لە هەرێمی مەتینا بە چەکی نیوئۆتۆماتیکی دەستێوەردان کرا لە جوڵەی داگیرکەران، کە ڕوویان لە تونێلەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلادزێ کردبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار