بۆ یەكەمجار ئەمڕۆ ئەردۆغان لەگەڵ وەفدی ئیمراڵی كۆدەبێتەوە

یەک هەفتە لەمەوپێش



 

كاتژمێر 1:30 خولەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وەفدی ئیمراڵی لە كۆشكی كۆماریی توركیا (بێشتەپە) لە ئەنكەرە، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا كۆدەبێتەوە.
 
لەدوای راگەیاندنی پرۆسەی ئاشتیی و گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان لە گرتوخانەی ئیمراڵی، یەكەمجارە ئەردۆغان لەگەڵ وەفدی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) كۆدەبێتەوە. 

دوێنێ ئەردۆغان لە وتارێكدا لەبەردەم فراكسیۆنی پارتەكەی (ئاكەپە) لە پەرلەمان لەبارەی دیدارەكەی لەگەڵ وەفدی ئیمراڵی رایگەیاند، وەک هاوپەیمانی گەل بە گرنگی و ئارامییەوە درێژە بە پرۆسەکە دەدەین.

ئەردۆغان وتی:" بە تورک، کورد، عەرەب، عەلەوی و سوننی، بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ بنیاتنانەوەو پێشخستنی وڵات و ناوچەکەمان".

ئۆجەلان داوای چەكدانان و هەڵوەشاندنەوەی پارتی كرێكارانی كردووە، بەڵام ئەمە پێویستی بە سازدانی كۆنگرەو رێوشوێنی یاسایی تر هەیە لە پەرلەمانی توركیا، ئەم پرۆسەیەش تائێستا هەنگاوی كردەیی بۆ نەنراوەو چاوەڕوان دەكرێت لە دیداری ئەمڕۆی دەم پارتی و ئەردۆغاندا قسەوباسی لەسەر بكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار