کۆشکی سپی: لەم کاتەدا هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ چیندا ناکەین

3 ڕۆژ لەمەوپێش



لە کاتێکدا دوێنێ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕاگرتنی کاتی بەشێک لە باج بەرزەکانی وڵاتەکەی لەسەر هاوبەشەکانی ڕاگەیاند، کەڤین هاسێت ڕاوێژکاری ئابووری کۆشکی سپی ڕوونیکردەوە کە واشنتۆن نزیکە لە ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەوان.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئەمریکا گفتوگۆ لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکانی دەکات و نزیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەندێکیان سەبارەت بە باج.

بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە دانوستان لەگەڵ چین هێشتا دەستی پێنەکردووە. ناوبراو هەروەها ڕوونیکردەوە کە ئیدارەی ترەمپ میکانیزمێکی کردەیی بۆ ڕێککەوتنی گومرگی داناوە.

ئەو ڕاوێژکارەى کۆشکى سپى ئەوەشى خستەڕوو باجی گومرگی بەشدارە لە کەمکردنەوەی کورتهێنان و بەهێزکردنی بازاڕی بۆندەکان.

لە هەنگاوێکی سەرسوڕهێنەردا دوێنێ، دوای چەند ڕۆژێک لە شەڕی بازرگانی جیهانی کە بازاڕەکانی هەژاند، ترەمپ ئەو باجانەی کە بەسەر دەیان وڵات و هاوبەشەکانیدا سەپێندرابوون، لەنێویاندا یەکێتی ئەوروپا، بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ دوای کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕاگرت. لە کاتێکدا بە هێشتنەوەی باجی 10% ڕازی بوو.

هەروەها ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا وەڵامی دایەوە و بە ڕاگرتنی باجەکانی بەرامبەر بە بەرهەمە ئەمریکییەکان بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ، بە ئامانجی "دەرفەتێک بۆ دانوستانەکان"، ئۆرسولا ڤۆن دێر لیین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕوونیکردەوە.

جێگای سەرنجە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەمریکا سێ جار باجی سەپاندووە، لەنێویاندا لەسەر یەکێتی ئەوروپا. سەرەتا باج لەسەر پۆڵا و ئەلەمنیۆم، پاشان لەسەر ئۆتۆمبێل و لە کۆتاییدا باجی 20% لەسەر هەموو بەرهەمە ئەوروپییەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار