جەنگیز چاندار: لە 10 رۆژى داهاتوودا حکومەت هەنگاوی نوێ دەنێت

4 ڕۆژ لەمەوپێش
جەنگیز چاندار پەرلەمانتاری دەم پارتی سەبارەت بە دیداری شاندی ئیمراڵی و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: دیدارێکی تێروتەسەل بووە، پێشبینی دەکەین لە ماوەى 10 رۆژى داهاتوودا حکومەتى تورکیا هەنگاوێ نوێ بۆ پڕۆسەی چارەسەریی بنێت.
چاندار لە میانەى چاوپێکەوتنێکیدا لە ئاڕتی تیڤی رایگەیاند: لە ساڵانی رابردوودا وەک رۆژنامەنوسێک لە کۆشکی سپی ئەمریکا ئامادەبووم لە دیدارکانی سەرۆکەکانی تورکیا و سەرۆکی ئەمریکا کەمتر لە کاتژمێرێک بووە، بەڵام لە دیدارەکەى نێوان شاندەکە و ئەردۆغان کاتژمێرێک و 25 خولەک بووە ئەمەش لە پڕۆتۆکۆڵی سەرۆککۆماردا بە کۆبوونەوەیەکی درێژخایەن دادەنرێت و بێگومان هۆکارەکەی بەهۆی گرنگی بابەتی ئاشتییەوەیە.
پێشتر ئەردۆغان خۆی بەدوورگرتبوو بەوەى قسە لەسەر پڕۆسەکە بکات، بەڵام ئێستا راستەوخۆ لەنێو پڕۆسەکەدایە بە ناوی سەرۆکی دەوڵەت بەشداری لەو کۆبونەوەیە کردووە.
