نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەم لەگەڵ ئەردۆغان زۆر بەرهەمدار بوو

4 ڕۆژ لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان هەبوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمرۆ هەینی لە پەڕاوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ستايشى رۆڵى ئهردۆغان لهبارەی پرۆسەی ئاشتی، "پرۆسهكهى به مێژوويى له قهڵهم دا و جهختى لهوه كردهوه كه ههرێمى كوردستان بۆ ههر هاوكارييهك لهپێناو سهرخستنى پرۆسهكهدا ئامادهيه."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پۆستێکدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاندووە: "لە ئەنتاڵیا، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان هەبوو. جەختم لە گرنگیی کاراکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، وەک رێگەیەکی سەقامگیری و ئاشتیی بەردەوام، کردەوە.
هەروەها ئەوەش دەڵێت دووپاتمکردەوە کە پێویستە سوود لەم دەرفەتە وەربگیرێت و پەکەکەش بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجەلان بداتەوە. هەروەها باسی کۆبوونەوەی ئەم دواییانەی سەرۆک ئەردۆغان و شاندی دەم پارتی و گرنگییەکەی بۆ گفتوگۆ و ئاشتی کرد.
کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، بە بانگهێشتێکی فهرمی بۆ بهشداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتاڵیا، به سهردانێک گهیشته تورکیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له پهراوێزی کۆڕبهندهکهدا، لەگەڵ ژمارهیهک له بهرپرسانی باڵای وڵاتان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.
