مەزڵوم عەبدی: هێڵی سورمان چڕكردنەوەی دەسەڵاتە لەدیمەشق، پاراستنی ناسنامەی هەسەدە لەناو سوپادا

دوێنێ
ژەنەراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سایتی (مۆنیتۆر)ی ئەمریكی:
بەهۆی هەوڵی دۆستەكانمانەوە ئاگربەستێكمان بینیوە كە زیاتر لە 12 رۆژ بەردەوامە.
رێككەوتنی بەنداوی تشرین- بەشی یەكەمی رێككەوتنە لەگەڵ دیمەشق لەسەر ئەوەی، ئیدارەی بەنداو و فەرمانبەرەكانی، بەبێ گۆڕانكاریی بمێنێتەوەو كاركردنی بەنداوەكە لە ناوەندەوە وەكو خۆی بەردەوام بێت، تا گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی.
بەشی دووەمی رێككەوتنی بەنداوی تشرین كشانەوەی هێزەكانی سوریای دیموكراتە بەرەو خۆرهەڵات و رادەستكردنی شوێنەكانیانە بە هێزەكانی دیمەشق، ئێستا هێزەكانی (هەسەدە) هەشت كیلۆمەتر لە بەنداوەكەوە دورن و شەڕەكان لە ناوچەیەكی نزیك لە مەنبەج روویانداوە.
هێزەكانی دیمەشق وەكو بەربەست لەنێوان هێزەكانی سوریای دیموكرات و "سوپای نیشتمانی" سەربە توركیا كاردەكەن، كە لەدژی هەسەدە شەڕ دەكەن.
توركیا وردە وردە زمانێكی میانڕەوتر لە بەیاننامە فەرمییەكانیدا بەكاردەهێنێت، تێبینی ئەوەمانكردووە جۆریك لە قبوڵكردن هەیە بۆ بیرۆكەی تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكراتی لەگەڵ دامەزراوەكانی ئیدارەی دەوڵەتی سوریادا.
كەشوهەوای ئیمزاكردنی رێككەوتن لەگەڵ ئەحمەد شەرع هێمن و دۆستانە بوو، بەرێزەوە پێشوازیمان لێكراو بەناوی فەرمی خۆم بانگی كردم.
راست نییە لایەنی ئەمریكی بەشداری لە ئیمزاكردنی رێككەوتنەكەدا كردبێت، تەنیا رۆڵی ئاسانكاریی و ئاسایش و ئامرازی گواستنەوەیان گێڕا بۆ دیمەشق، هاوكات ئەمریكا پشتیوانی رێككەوتنەكە دەكات، چونكە سەقامگیریی سوریای دەوێت.
ئیدارەی نوێی سوریا دژایەتی زمانی كوردی ناكات، بەڵام نەیخستوەتە ناو دەستوری كاتییەوە؛ ئەمەش نائومێدكەر بوو.
هێڵە سورەكانی ئێمە بریتین لە:
چڕكردنەوەی دەسەڵاتی ئیداریی بەتەنیا بە دیمەشق.
دەمانەوێت پارێزگاریی لە ناسنامەی هێزەكانی سوریای دیموكرات بكەن لەناو ریزەكانی سوپای نیشتمانی سوریا كە دروستدەكرێت.
لەدواین دیدارماندا، ئەحمەد شەرع هیچ ناڕەزایەتییەكی نیشان نەدا سەبارەت بە مانەوەی عەرەب لەریزی هێزەكانماندا.
پێناچێت توركیا ئاگاداری ئەو رێككەوتنە بووبێت كە لە دیمەشق ئەنجامدرا.
ئەحمەد شەرع داوای لێكردین دەستبەرداری ئەو ناوچانە ببین كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی عەرەبن وەكو (درێرزوور)و (رەققە)، بەڵام ئەمە ئەولەویەت نییەو گفتوگۆ لەسەر دۆخی ئەو ناوچانە دەكرێت.
نابێ رێگە بە پاشماوەكانی رژێم بدرێت هەوڵەكانی بنیادنانی سوریای نوێ پەكبخرێت و تێكبدرێت.. بڕیارمانداوە هاوكاری حكومەت بكەین لە روبەڕووبونەوەی هەر جۆرە جموجوڵێكی هاوشێوە لەلایەن پاشماوەكانی رژێمەو
