پەیامی سوودانی لە یادی ئەنفالدا

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یادی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "ئەو تاوانە دڕندانەیە رووخساری ناشیرین و رەگەزپەرستیانەی رژێمی لە دژی گەلەکەمان و هێزە نیشتیمانییەکان ئاشکرا کرد".
 
محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاند، "عێراقییەکان بە ئازارەوە تاوانی رژێمی لە ناوچوو لە (شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال) و ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانەیەی کە 37 ساڵ لەمەوبەر دژ بە رۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجامدرا بەبیر دێننەوە".
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت دەڵێت، "ئەمڕۆ برایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتییانە بەسەر هەموو پاڵنەرەکانی رق و کینەدا سەردەکەون، کە بەعسی سەدامی هەوڵی چاندنی دەدا لەنێو چین و توێژە جیاوازەکانی گەلەکەمان بە پێکهاتە هەمەچەشنەکەیەوە".
 
جەخت لەوەش دەکاتەوە "ستەمکاری لە تاریکی مێژوودا کۆتایی پێهات و عێراقییەکان پێکەوە بەردەوام بوون لە پرۆسەی بنیاتنان و گەشەپێدان و بەرزڕاگرتنی پێگەی عێراقێکی یەکگرتوو و ئارام و سەقامگیر".
 
محەممەد شیاع سوودانی "دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و هەموو شەهیدانی عێراق" دەنێرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار