ڕۆژى هەینى کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەڕێوەدەچێت 

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو، كۆنگرەی بە فەرمی راگەیاندنی "دیدگای سیاسی هاوبەشی کوردی" لە شاری حەسەكە لە رژۆئاوای كوردستان بەڕێوەبچێت.

ماڵپەڕی تەلەفزیۆنی سوریا، لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویكردەوە، و پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)و ئەنجومەنی نیشتمانیی کور (ENKS)، بە ئامادەبوونی سەرجەم لایەنە کوردییەکانی سوریا رێككەوتون لەسەر وادەی كۆنگرەكە، كە زیاتر لە (250) كەس بە نوێنەری حزبە کوردییەکانی سوریا و کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکاکان و رێکخراوەکانی ژنان بەشداری تیادا دەكەن.

پێدەچێت لە کۆنگرەكەدا کەسایەتی دیار بەشداریبكات، لەوانە، بەرپرسانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرچاوەیە جەختیشكردووە، رێککەوتن لە نێوان لایەنە سیاسییەکان و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) كراوە، لەسەر وادەی راگەیاندنی دیدگای سیاسی لە رۆژی هەینی داهاتوو.

 ئاماژەی بەوەشداوە، رەنگە شوێنەکه بگۆڕێت، لە ئەگەری رودانی بارێكی نائاسایی یان بابەتی دیکەی پەیوەست به ئامادەكارییە لۆجستییەکان و میوانەکان، وەك ئاماژەیەك بۆ  "نوێنەرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هەرێمی کوردستان".

ئامانجی سەرەکیی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، یەکخستنی دیدو تێڕوانی سیاسی کوردە لە سوریا و پێشبینی دەکرێت لایەنە سیاسییەکان بگەنە رێککەوتن لەوبارەیەوە و بەیەک وەرەقەی سیاسی دانوستان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا بکەن.

مانگی ئازاری رابردوو، بە چاودێریی راستەوخۆی ئەمەریکا و فەرەنسا و بەسەرپەرشتی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و دوای زنجیرەیەک کۆبونەوە، لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی و داڕشتنەوەی کۆتایی رێککەوتنەکە ئامادەکراوە و گەیشتونەتە دیدێکی هاوبەش بۆ ئایندەی سوریا و رۆژئاوای کوردستان و بڕیاربوو دوای پشووی نەورۆز ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە رابگەیەندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار