بژمێرەکان دژی پێنەدانی شایستە داراییەکانیان گردبوونەوە

دوێنێ



بەشێک لە بژمێرەکانی پڕۆسەى سەرژمێریى دانیشتووان لە سلێمانی و هەولێر لە دژی وەرنەگرتنی شایستە داراییەکانی مانگی دووەمی کارکردنیان گردبوونەوەو دەڵێن جیاوازیی کراوە لەنێوان بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

نوێنەرى بژمێرەکان لە گردبوونەوەکەى سلێمانى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا گوتى "بژمێرەکانى عێراق سەرجەم شایستە داراییەکانیان وەرگرتووە، بەڵام بژمێرەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆی کاری دوو مانگ تەنیا پارەی یەک مانگییان بۆ خەرجکراوە کە بڕەکەی 250 هەزار دینارە، لەگەڵ پارەی هەشت رۆژی خولی راهێنان کە بۆ هەر رۆژێک 10 هەزار دینارە".

بەگوتەی نوێنەرى بژمێرەکان، لە رۆژانی سەرژمێریدا کە لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو، لە رۆژێکدا نزیکەی 16 کاتژمێر کاریان کردووە.

بەکۆی گشتیی 19 هەزار کەس وەک بژمێر لە سەرژمێریی دانیشتوواندا لە هەرێمی کوردستان کاریان کرد، کە سەرجەمییان دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان بوون و بەگوێرەی کارەکانیان بڕیاربوو هەر بژمێرێک 580 هەزار دینار وەربگرێت.

دوای 37 ساڵ و لە 20 بۆ 22ـی تشرینی دووەمی 2024، لە عێراق و هەرێمی کوردستان سەرژمێریی گشتیی کرا. تێیدا ناوی خێزانەکان تۆمار کران و تاوەکو 10ـی کانوونی دووەمی 2024 فۆڕمی تۆماری خێزان پڕکرایەوە، کە تێیدا زیاتر لە 70 پرسیار لە هاونیشتمانی و هاووڵاتیان کرا.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار