نێچیرڤان بارزانی: ئەرکی هه‌موو لايه‌كمانه خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ين

دوێنێ
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پیرۆزبایی لە خەڵکی هەڵەبجە و هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "كه‌مترين پاداشتى قوربانى و ئێش و ئازارى هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌يه‌تى."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: "به بۆنه‌ى ده‌نگدان و په‌سندكردنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه له‌سه‌ر به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م. سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشى پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هه‌موو لايه‌ک له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كه‌م كه له‌م پرۆسه درێژه‌دا هاوكار و يارمه‌تيده‌رمان بوون. ئه‌مه مايه‌ى ئه‌وپه‌ڕى خۆشحاڵيى ئێمه و ته‌واوى گه‌لى كوردستانه."
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: "بۆ خزمه‌تكردنى باشترى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه، ئێمه هه‌ر زوو له هه‌رێمى كوردستان پرۆسه‌ى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌ست پێكرد، ته‌واوبوونى ئه‌مڕۆى رێكاره‌كانى له عێراق و به فه‌رمى ناساندنى وه‌ک پارێزگا، كه‌مترين پاداشتى قوربانى و ئێش و ئازارى هه‌ڵه‌بجه و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌يه‌تى. هيوادارين ببێته هۆى باشتربوونى ژيان و گوزه‌ران و بووژانه‌وه و گه‌شانه‌وه و پێشكه‌وتنى هه‌ڵه‌بجه له هه‌موو بواره‌كاندا. ئه‌ركى هه‌موو لايه‌كمانه بێ درێغيكردن، ئه‌وپه‌ڕى خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكه‌ين.
دەشڵێت: "هه‌ر له‌م بۆنه‌يه‌دا به رێز و پێزانينه‌وه شه‌هيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان به‌بير ده‌هێنينه‌وه و دروود و سڵاو بۆ گيانى پاكيان ده‌نێرين."
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق هەڵەبجەی وەک 19ـیەمین پارێزگەی عێراق ناساند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت، کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-04-2025 پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکە دەنگ بە پرۆژەیاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە درا و هەڵەبجە بووە 19ەمین پارێزگای عێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس بوو، بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت کرد.
نوخشە ناسیح بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی راگەیاند: "بە ناوی خۆم و سەرجەم کەسوکاری شەهیدان و پارێزگەی هەڵەبجە، زۆر سوپاسی هەڵوێستی جوانی جەنابت دەکەین؛ دەزانین لە دەرەوەی وڵاتی، بەڵام دڵت هەر لەگەڵ هەڵەبجەدایە."
