دانانی هەڵەبجە وەک بازنەیەكی هەڵبژاردن، پێویستی بە هەمواری یاسای هەڵبژاردنە

دوێنێ
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان عێراق، هەڵوێستی خۆی لەبارەی پێداویستیەكانی هەڵەبجە بۆ ناساندنی وەک بازنەیەكی سەربەخۆی هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان ئاشكرادەكات، ئەوەش دوای دەنگدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر بە پارێزگاكردنی.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پرسی دانانی هەڵەبجە وەک بازنەیەكی هەڵبژاردن، پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکانی ئەم پارێزگا نوێیە.
ئاماژەی ئەوەشکرد، هێشتا زووە بۆ ئەوە، بەو پێیەی دەبێت یاساکە لەلایەن سەرۆکی کۆمارەوە پەسەند بکرێت، دواتر لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوبکرێتەوە، دواتر دەرکردنی مەرسومی سەرۆکایەتی بۆ هێناكایەی ئەم پارێزگایەو دیاریکردنی سنوریی كارگێڕی جێبەجێ دەکرێت، دوای ئەوە فەرمانگەی ناوخۆیی دادەمەزرێت، لەنێویاندا فەرمانگەی هەڵبژاردن و، هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بۆ دیاریکردنی ژمارەی کورسییەکانی ئەم پارێزگایە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانەکەی.
پەرلەمانی عێراق رۆژى دووشەممە پڕۆژە یاساى بە پارێزگابوونی هەڵەبجەى پەسەند کرد، بەوەش هەڵەبجە بووە 19 هەمین پارێزگای عێراق و چوارەم پارێزگاى هەرێمى کوردستان.
ياساى بە پارێزگابوونى هەڵەبجە کە لە 4 ماددە پێکهاتووە، بە زۆرینەى دەنگى بەشداربووانى دانیشتنى پەرلەمان پەسەندکرا کە ژمارەیان 187 پەرلەمانتار بوو.
شاخهوان عهبدوڵا جێگری سهرۆكی پهرلهمانی عێراق رایگەیاند، ههندێك له فراكسیۆنهكان ئاستهنگیان دروست دهكرد بۆ ئهوهی پرۆژهكه تێنهپهڕێندرێت، بهتایبهت كه ههوڵ دهدرا به پارێزگابوونی ههڵهبجه و قهزای تهلهعفهر بكرێته یهك پاكێج، بەڵام هەندێ لایەنى عێراقی لەگەڵیان مانەوە و دەنگیان بەپرۆژەکەدا.
لاى خۆیەوە، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت، بە پارێزگابوونى هەڵەبجەى بە مێژویی ناوبرد و داواى لەلایەنەکان کرد، ەک هەڵێوست بن، بۆ دەستخستنی سەرجەم مافەکانی گەلی کورد.
