ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت

10 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەمڕۆ و سبەى نۆیەمین دیداری سلێمانی، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە 700 کەسایەتیى سیاسیى ناوخۆى و نێودەوڵەتی، دیپلۆماتکار و توێژەر ئامادەى دەبن.

دیدارەکە کاتژمێر نۆ و 30 خولەکى بەیانى دەستپێدەکات، گرینگترین گۆڕانکارییەکانى عێراق و ناوچەکە و جیهان تاوتوێدەکرێن و بابەتی سەرەکیی دیدارەکە ئاشتیی ناوچەکەیە.

لە دیدارەکەدا، چاوەڕوان دەکرێت هەریەک لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند وەزیرێکی حکومەتی عێراق و نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى و چەندین کەسایەتى سیاسیى عێراقى و هەرێمى کوردستان و جیهانى و چەند وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار