سرری سورەییا ئۆندەر بەهۆی جەڵتەی دڵ گەیەندرایە نەخۆشخانە

10 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سرری سوورەیە ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، بە هۆی جەڵتەی دڵ ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و ئێستا لە بەشی چاودێریی چڕە.

دەم پارتی لە بارەی تەندروستی سرری سورەییا ئۆندەر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، ئەندامی شاندی ئیمرالی و دەم پارتی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کاتژمێر 11ی شەوی ڕابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئیستەنبۆڵ کراوە.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سرری سورەییا ئۆندەر نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ دەکرێت و ئێستا لە بەشی چاودێری چڕە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بەشێک لە میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، نەشتەرگەرییەک بۆ سرری سوورەییا ئۆندەر کراوە و زیاتر لە حەوت کاتژمێری خایاندووە، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە لە جێگریی تەندروستی، ئێستاش لە بەشی چاودێری چڕ خەوێندراوە.

بڕیارە دەم پارتی دواتر لە ڕاگەیەندراوێکدا، سەبارەت بە دۆخی تەندروستی سرری سوورەییا ئۆندەر ڕوونکردنەوەیەک بڵاو بکاتەوە.

سیری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵى دەم پارتییە، یەکێکە لە ناوە گرنگ و ڕەنگاوڕەنگەکانی سیاسەتی تورکیا، هەروەها سیناریۆنووس و دەرهێنەر و نووسەرە.

سری سورەیا ئۆندەر، یەکێکە لە ئەکتەرەکانی "پرۆسەی یەکلاکردنەوەی ئاشتى"، لە شاندی ئیمرالیشدایە کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە و حکومەت گفتوگۆیان ئەنجامداوە.

ئۆندەر لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥دا وتاری دەستپێکی بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکەی ئۆجەلان بە ناوی "بانگەواز بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" پێشکەش کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار