لاهور شێخ جەنگى: لە ڕۆژئاواى کوردستان کورد کارتى گرنگى بەدەستەوەیە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە چاوپێکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەلێکی باش لە بەردەم کوردە لە سوریا کە هەوڵ بدات پەلە نەکات لە زۆر شت.

لەبەشێکى دیکەى چاوپێکەوتنەکە لەبارەى رۆژئاوای کوردستان و ئەوەی کە لە سووریا ھەیە، دەڵێت: ئێستا واقیعێک دروست بووە، ئەوان دەبێت خۆیان بگونجێنن. ئەوەی دەیبینم ئێستا بە عاقڵانە ھەنگاویان ناوە. ئەمریکاش لەسەر هێڵە سەرەڕای ئەوەی کە لەوانەیە زۆر بە زەقی نەبێت، بەڵام دەبینین ھەندێک دانوستاندن و جۆرێک لە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی کراوە، یان ئەو ئاگربەستەی ھەیە ئێستا، کە تورکیا مەسەلەن ھێرش ناکاتە سەر بەنداوی تشرین، جۆرێک لە گفتوگۆ دروست بووە. 

لاهور شێخ جەنگى ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە پێموایە هەلێکی باش لە بەردەم کوردە لە سوریا کە هەوڵ بدات پەلە نەکات لە زۆر شت، چونکە بەڕاستی من خۆم زۆر دڵنیا نیم لەو بارودۆخەی دەگوزەرێت لە سووریا. 

وتیشى: چونکە ئەحمەد شەرع کۆنترۆڵی بەسەر ھەموو شتێکدا نییە، چەندین ناوچە لەژێر دەستی ئەودا نین، چەندین گرووپی جیان، دوایی لە دەستوورەکەشدا ھیچ مافی کورد و پێکھاتەکانی دیکەی تێدا نییە.

لاهوور شێخ جەنگی لەبارەى دەستورى سوریایەشەوە وتى: راستە کاتییە، بەڵام دەیتوانی نیەتپاکی نیشان بدات. ئەوە ئەقڵانیتر بوو لە ئێستادا ھەموو پێکهاتەکان پێکبکات و لە داهاتوودا ئەوانە هەلێکیان لەبەردەمە، بەڵام تۆ ئۆتۆماتیکی هاتووی هەر لە ئێستاوە دەرگات بە رووی هەموویاندا داخستووە ئەوە دەرگا بە رووی شتی دیلەدادا دەکاتەوە، لەوانە دەستوەردانی هەرێمی و وڵاتانی دیکە. 
 
لەبارەى ئایندەی کورد لە سووریا چۆن دەبێت؟ لاهور شێخ جەنگى دەلێت: کورد تازە بتەوێت بە جۆرێک لە جۆرەکان شوێنپێی خۆی قایم کردووە، شەڕی داعشی کرد، ھەندێک شت لەبەر دەستی کورددایە، لەوانە بەندکراوانی داعش، کە ئەمە بۆ وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا شتێکی گرنگە، کانزایەکە و لەبەر دەستی کوردە و دەتوانێت بەکاری بهێنێت. یاخود کەمپی ئەڵهۆڵ، ئەمە شتێکە کە تەنیا کورد دەتوانێت پارێزگاریان لێ بکات. کورد هەرچەندە رەگی داکوتیوە، بەڵام ئایندەکەی پەیوەستە بە دانوستاندنەکانی کورد و تورکیا و پرۆسەی ئاشتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار