بزووتنەوەی ئیسلامی: پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا هەنگاوی باشی بڕیوە

23 كاتژمێر لەمەوپێش
زووتنەوەى ئیسلامیى کوردستان و یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان لەگەڵ نوح یەڵماز، جێگرى وەزیرى دەرەروەى تورکیا کۆبوونەوە و رایانگەیاند، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا جدییە و هەنگاوی باشی بڕیوە.
ئەمڕۆ، نوح یەڵماز جێگرى وەزیرى دەرەوەى تورکیا، بە جیا لەگەڵ یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان و بزووتنەوەى ئیسلامیى کوردستانى لە شارى هەولێر کۆبووەوە.
لەبارەى کۆبوونەوەکەوە، سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەژمارى فەرمیی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتى، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەگەڵ جێگرى وەزیرى دەرەوەى تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لە بارەی گۆڕانكارییە خێراكان و بارودۆخى ناوچەکەوە کرد.
هاوکات، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی کرد و گوتەبێژی بزووتنەوەش رایگەیاند، پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا جدییە و هەنگاوی باشی بڕیوە و گەشبینن بەوەی پرۆسەی ئەمجارەی ئاشتی جدییە و هەنگاوی باشی بڕیوە.
