عێراق دەستبە دابەشکردنى موچەدەکات

11 كاتژمێر لەمەوپێش



 

فەرمانگەى ژمێریارى لە وەزارەتى دارایی عێراق، ڕایدەگەیەێت دەستیانکردوە بە رێوشوێنەکانى تەمویلکردنى موچەى فەرمانبەران بۆ مانگى چوار.

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە  ئەمڕۆ یەکشەممە داوا لە فەرمانگە و وەزارەت و پارێزگار و دەستەکان کراوە کەنوێنەرەکانیان رەوانەى وەزارەت بکەن بۆ تەواوکردنى رێوشوێنەکانى پارەى تایبەت بە موچە، بەمەبەستى دابەشکردنى بەسەر فەرمانبەراندا، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی کە دەست سبەى کەوتووە.

لەلایەکى دیکەوە وەزارەتى دارایی هەرێم، لیستى موچەى مانگى چوارى ئامادەکردوەو ئێوارەى ئەمڕۆ یان سبەینێ لیستەکە رەوانەى بەغداد دەکرێت.

بەوتەى سەرچاوەیەکى ئاگاداریش بڕیارە لەگەڵ ناردنى لیستى موچە شاندێکى تەکنیکى وەزارەتى داراییش رەوانەى بەغداد بکرێت، بۆ وەڵامدانەوەى تێبینییەکانى وەزارەتى دارایی لەکاتى وردبینیکردنى لیستەکەدا تا پێش کۆتایی ئەم مانگە پارەى موچە رەوانە بکرێت و بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار