دەم پارتی جێگرەوەی ئۆندەر لەپرۆسەى ئاشیدا دادەنێت

5 كاتژمێر لەمەوپێش
سهزایی تەمەلی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دهم پارتی) ڕایگەیاند، ئهمڕۆ دووشەممە، 21-04-2025، سەرکردایەتیی دهم پارتی بۆ بڕیاردان و تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆ دەبێتەوە.
بە گوتەی تەمەلی، لە کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتیی دەم پارتیدا، وادەی دیداری شاندی ئیمرالی لەگەڵ وەزیری دادی توركیا و پێشنیازی به یاساییكردنی پرۆسهی نوێی ئاشتی له توركیا و باكووری كورستان، تاوتوێ دهكرێت.
تاوەکوو ئێستا شاندی دەم پارتی سێ جار لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆ بوونەتەوە.
پێشتر ڕاگەیەنرابوو، کە ڕۆژی 18ـی ئەم مانگە، شاندی دەم پارتی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا کۆ دەبێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دوا خرا.
له چهند ڕۆژی ڕابردوودا، بههۆی نهخۆشییهوه، سڕی سوڕهییا ئۆندهر، ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، ڕهوانهی نهخۆشخانه كرا، ئێستا باری تهندروستی ناجێگیره و له ژێر چاودێریی چڕدایه.
هەرچەندە پێشتر دەم پارتی ڕەتی کردووەتەوە، نیازیان هەبێت هیچ جێگرەوەیەکیان بۆ سڕری سوورەیا ئۆندەر دانابێت، بەڵام بە گوێرەی زانیاریی میدیاکانی نزیک لەو پارتە کوردییە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، دانانی جێگرەوەی ئۆندەریش تاوتوێ دەکرێت.
