پەروین بوڵدان: ئ.ۆج.ەلان ئومێدى زۆری بە پرۆسەی ئاشتی هەیە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



لە ڕێگای شاندی ئیمراڵییەوە ڕێبەر ئاپۆ پەیامێكی نوێی بڵاوكردەوە و تیایدا هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ سری سوورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەمپارتی خواست.

شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی دوای دیدارێکەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاند، ئۆجەلان هیوای چاکبوونەوەی بۆ سرری سورەییا ئۆندەر خواستووە و جەختیکردووەتەوە کە هیوای زۆری بە پرۆسەی ئاشتی هەیە.
 
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی دەم پارتیی ئیمراڵی رایگەیاند کە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەردانی دوورگەی ئیمراڵییان کردووە و دیدارێکی "زۆر بەرهەمدار"یان لەگەڵ ئۆجەلان کردووە.
 
بوڵدان سەبارەت بە وردەکاریی دیدارەکە گوتی: "یەکەمین تەوەری باسەکانمان تەندروستیی سرری سورەییا ئۆندەر بوو و عەبدوڵڵا ئۆجەلان هیوای چاکبوونەوەی بۆ خواست."

دەشڵێت: سڕی سورەیا ئۆندەر، کلتورى دژایەتیی تورک و کوردى لە توركیا تێکشکاند.

شەوی (15ـی نیسانی 2025) سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی توشی جەڵتەی دڵ بو، بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە و لە ئەستەنبوڵ نەشتەرگەرییەکی قورسی بۆ ئەنجام درا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار