تۆڕی مافەکانی مرۆڤ: زیندانیی سیاسیی کورد، بەنهێنی لە سێدارە درا

2 مانگ لەمەوپێش



 

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، حكومەتی ئێران درەنگانێكی شەوی رابردوو زیندانییەکی سیاسی کوردی لە زیندانی ورمێ لەسێدارەداوە، کەسوکارەکەشی ئاگادار کراوەتەوە نابێت پرسەی بۆ دابنێن.

بەگوێرەی سەرچاوەكە، زیندانییەكە ناوی حەمید حسێن نەژاد حەیدەرئلوو لە زیندانی ورمێ بە شێوەی نهێنی لەسێدارە دراوە، کەسوکاری لەلایەن دادگای شۆڕشی ورمێ ئاگادار کراوەتەوە، کە نابێت پرسەی بۆ دابنرێت.

لە (٢٧)ی ئازاری ئەمساڵ، حەمید حسێن نەژاد حەیدەرنلووی تەمەن (٣٩) ساڵ خەڵکی گوندی سگریکی سەر بە شارۆچکەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای ورمێیە، لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە بە تۆمەتی یاخیبوون دژی دەوڵەت سزای لەسێدارەنەکەی پەسەندکراوە.

لە  رۆژی (١٣)ی نیسانی (٢٠٢٣)حەمید حسێن نەژاد حەیدەرئلۆ بەبێ فەرمانی دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە، (١١) مانگ لە ژێر ئەشکەنجەو لێكۆڵینەوەدا بووە، لە مانگی تەموزی (٢٠٢٤) لە دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی یاخیبوون دژی دەوڵەت سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو، دوای تێهەڵچونەوە، دادگای باڵا بڕیارەکەی پەسەند کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار