نرخى زێڕ دابەزینێکى گەورەى تۆمارکرد

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ئەمڕۆ بە پێچەوانەى دوێنێ، نرخى زێڕ دابەزینێکى گەورەى تۆمارکرد، لە کردنەوەى بۆرسەى ئاسیا، نرخى یەک ئۆنسە زێڕ تا سێ هەزار و 314 دۆلار دابەزى، ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ نرخى زێڕ بەرزترین ئاستى لە مێژوودا تۆمارکرد کە سێ هەزار و 500 دۆلار بوو بەرامبەر هەر ئۆنسەیەک.

بەگوێرەى ماڵپەرى ئینڤێستینگ، دوو لێدوانى دۆناڵد ترەمپ نرخى زێڕى بەو خێراییە دابەزاند، یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەبوو کە گوتى، باجى سەر هاوردەى کاڵاى چینى بەڕێژەى لەسەدا 145 جێبەجێناکرێت و بڕیارەکەى دەگۆڕێت، بەڵام بەوشێوەیە نابێت کە نزیک بێت لە سفر.

هەروەها لەبارەى دوورخستنەوەى جیرۆم پاوڵ سەرۆکى یەدەگى فیدراڵى ئەمریکا لە پۆستەکەى، ترەمپ گوتى، هیچ نیازێکى نییە بۆ دوورخستنەوەى جیرۆم پاوڵ لە پۆستەکەى.

ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەیەکە تیمى ترەمپ لە کۆشکى سپى سەرقاڵى دۆزینەوەى رێگەیەکن بۆ دوورخستنەوەى، لەبەرئەوەى بەگوێرەى یاسا، سەرۆکى ئەمریکا دەسەڵاتى لابردن و دەستخستنە ناو بڕیارەکانى سەرۆکى یەدەگى فیدراڵى نییە، ئەمە وایکرد ئەو مەترسییەى لەسەر ئەو بابەتە هەبوو کە کاریگەریى لەسەر بازاڕ دروستکردبوو نەمێنێت.

بەو دوو هۆکارە کە پێشتر نرخى زێڕ بەرزببوونەوە، ئەمجارەیان بەپێچەوانەوە نرخەکەى دابەزاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار