کاتى کۆبوونەوەی دەم پارتی و وەزیری دادی تورکیا ڕاگەیەندرا

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە کە سبەی 24ـی نیسان، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ یڵماز تونچ وەزیری دادی تورکیا کۆدەبێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکان، ئەو شاندەی کە سبەی لەگەڵ وەزیری داد کۆ دەبێتەوە، پێکهاتووە، لە گولستان کلیچ کۆچیغیت، سێزای تەمەلی و ئۆزتورک تورکدۆغان.

کۆبوونەوەکە کە لە باڵەخانەی وەزارەتی داد بەڕێوە دەچێت.

بڕیار بوو شاندی دەم پارتی لە 18ـی نیسان لەگەڵ یڵماز تونچ کۆببێتەوە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی تەندروستیی سرری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندەکە، کۆبوونەوەکە دواخرا.

هەرچەند بڕیار بوو هەشت ڕۆژ دوای کۆبوونەوەی پەروین بوڵدان و سڕی سورەییا ئۆندەر، ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی لە 10ـی نیسان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، شاندی ئیمراڵی لەگەڵ وەزیری دادی تورکیا کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئۆندەر لە 15ـی نیسان نۆرەی دڵ لێی دا کۆبوونەوەکە دواخرا.

وێڕای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی گەورەی 12 کاتژمێری، هێشتا دۆخی سڕی سورەییا ئۆندەر جێگیر نییە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکدایە.

20ـی نیسان دەم پارتی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیکردووەتەوە کەسێکی دیکەیان لە جێی سڕی سورەییا ئۆندەر دەستنیشان کردبێت وەک ئەندامی شاندی ئیمراڵی و ئاماژەی بەوە دا لەبری سڕی سورەییا ئۆندەر و پەروین کە لە نەخۆشخانە پێشوازی لە میوانان دەکات، هەریەک لە سەزای تەمەللی و گوڵستان کۆچ ییغیت لەگەڵ یڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا کۆدەبنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار