کەشناسى عێراق: لەچەند پارێزگایەک پلەی گەرما دەگاتە 40 پلە

2 مانگ لەمەوپێش



 

کەشناسیی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان نمەباران و لە رۆژئاوای عێراق خۆڵبارینە و لە ژمارەیەک پارێزگای عێراقیش پلەی گەرما دەگاتە 40 پلەی سیلیزی.
 
رۆژی چوارشەممە 23ی نیسانی 2025 لەڕاگەیەندراوێکیاندا دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێن: ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان و کەرکووک ئەگەری نمەباران و هەورە برووسکە هەیە.
 
هاوکات دەستەی کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد، پلەی گەرما 3 - 4 پلە بەرز دەبێتەوە.
 
پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بەم شێوەیە: لە هەولێر بەرزترین 33 و نزمترین 19، سلێمانی بەرزترین 30 و نزمترین 14، دهۆک بەرزترین 31 و نزمترین 18 و کەرکووک بەرزترین 35 و نزمترین 23 پلەیە.
 
هەروەها بەرزترین پلە لە بەغدا 39 پلە و نزمترین 23 پلە، نەینەوا 34، دیالە 38 و سەلاحەدین 37 پلە دەبێت. پلەی گەرمای لە پارێزگاکانی نەجەف، دیوانیە، میسان، زیقار، موسەننا و بەسرە دەگاتە 40 پلە.
 
خێرایی با لەنێوان 10-20 کیلۆمەتر، لە رۆژئاوا و باکووری پارێزگای ئەنبار خۆڵبارین دروست دەبێت و مەودای بینین 2-4 کیلۆمەتر دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار