ئۆپەراسیۆنی کامپی هۆل کۆتایی هات 20 داعــش دەستگیرکران

3 كاتژمێر لەمەوپێش



ئاسایشی رۆژئاوا، کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنێکی شەش رۆژەی لە کامپلی هۆل راگەیاند، کە 20 ئەندامی داعش و چەندین چەک و کەرەستەی سەربازییان دەستبەسەردا گرتووە و شانەیەکی مەترسیداری داعشیان دەستگیرکردووە.

ئەمرۆ چوارشەممە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و بە پاڵپشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆتایی هات، کە لە رۆژی 18ـی مانگەوە دەستی پێکردوە و بۆ ماوەی شەش رۆژ بەردەوام بوو.

بەپێی راگەیەندراوی ئاسایش، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەی کامپی هۆل بۆ گرەنتی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و روبەڕوبونەوەی ئەو هەڕەشە و مەترسییانەیە کە رێکخستنی داعش لەماوەی رابردوودا دروستیان کردووە، ئامانجێکی دیکە هەڵوەشاندنەوەی شانە نوستوەکانی داعشە لە ناوەوە و دەرەوەی کامپی هۆل، بۆ ئەوەش پرۆسەیەکی کیۆماڵی وورد و ئۆپەراسیۆنیان لە بەشە جیاوازەکانی ناو کامپی هۆل و ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجامداوە.

ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکە

- دەستگیرکردنی 20 ئەندامی داعش و هاوکارەکانیان.

- دەستبەسەرداگرتنی چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و سێ دەمانچە و ژمارەیەکی زۆر گولـلە و کەرەستەی سەربازیی کە لەناو خێمەکاندا شاردرابونەوە.

- شکستپێهێنانی هەوڵێکی هەڵاتنی بە کۆمەڵ، کە شانەکانی داعش لە ناوەوە و دەرەوەی کامپەکە پلانیان بۆ دانابوو، لەگەڵ دەستگیرکردنی سەرجەم ئەندامانی شانەکە.

- هەڵوەشاندنەوەی شانەیەکی مەترسیداری داعش، کە بە هەماهەنگی شانەیەکی دیکە پلانیان بۆ کاری تێکدەرانە و تیرۆریستی داڕشتبوو.

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاندووە؛ پرۆسەکە زۆر سەرکەوتوو بووە و گورزێکی کاریگەر بووە بۆ داعش، کە ویستوویەتی دۆخی مرۆیی ناو کامپەکە بقۆزێتەوە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکانی.

هەروەک داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، بەرپرسیارێتی یاسایی و مرۆیی هەڵگرێت بەرامبەر دۆسیەی کامپی هۆل و بە رژدی کاربکات بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانی لە کامپەکە و پاڵپشتی پێیوستی ئیدارەی خۆسەر بکات لەو دۆسیەیەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار