کەشناسی عێراق: خۆڵبارین سێ رۆژ بەردەوامبێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



 

شەپۆلێکی خۆڵبارین شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان گرتووەتەوە، کەشناسیی عێراق پێشبینیدەکات، سێ رۆژ بەردەوامبێت، دواتر باران ببارێت و پلەکانی گەرما دابەزێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی رووی لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کردووە، دوو بۆ سێ رۆژ بخایەنێت، هەروەها خۆڵبارینەکە بەو رادەیە چڕ نابێت مەترسی دروستبکات، بەڵام گرنگە هاووڵاتیان دەمامک بەکاربهێنن.

عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، کەشوهەوای گشتیی وڵات جۆرێک لە ناسەقامگیری بەخۆیەوەدەبینێت و ئەم حاڵەتە لەم مانگەدا باوە.

جابری دەڵێت، شەپۆلی خۆڵبارینەکە لە سعودیەوە بەرەو باشوور و رۆژئاوای عێراق هاتووە، ئاستەکەی هێشتا نەگەیشتووە بەوەی هۆشداری لەسەر بدرێت و هەڕەشەی راستەوخۆ لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان دروستناکات، بەڵام گەر دۆخەکە خراپتر بوو داوا لە دامەزراوەکان و هاووڵاتیان دەکرێت رێوشوێنی پێویستیی خۆپارێزی بگرنەبەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار