پەسەندکردنى لیستی مووچەى مانگى چوار لەقۆناغى کۆتاییدایە

دوێنێ
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، رۆژی دووشەمەی ئەم هەفتەیە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چوار لە وەزارەتی دارایی عێراق تەواو دەکرێت، دواتر دەخرێتە بەردەم تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.
وەزارەتى دارایی عێراق ئامادەکاریی دەکات بۆ رەوانەکردنى لیستى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بۆ کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیران بەمەبەستى پەسەندکردنى، ئەوەش وەک دوایین هەنگاوى پەسەندکردنى لیستەکە پێش ناردنى پارە بۆ هەرێمى کوردستان.
بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى دارایی عێراق رۆژى شەممە بە میدیا عێراقییەکانى راگەیاند، سەرەڕاى تێبینییەکان لەبارەى داهاتى نانەوتى هەرێمى کوردستان، بەڵام ئەو پرسە نابێتە هۆى وەستاندنى رێوشوێنەکانى پارەى تایبەت بە موچە و تەنها هەرێمى کوردستان لە تێبینییەکە ئاگادارکراوەتەوە.
بەوتەى سەرچاوەکەى وەزارەتى دارایی، بڕیارە سبەى تەیف سامی، بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتى دارایی، چونکە هەفتەى لە ئەمریکا بوو، بەڵام پێشتر لە رێگەی بەرپرسی نوسینگەکەی ئاگاداری شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی کردووە، تێبینی لەسەر ئەو ٤٨ ملیار دینارە هەیە، کە هەرێمی کوردستان وەکو داهاتی نانەوتی بۆ مناگی سێ ناردوویەتی.
گوتوویەتی، ئێمە چاوەڕێمان دەکرد نزیکەی ٩٠ ملیار دینار لە هەولێرەوە بۆ بەغداد بنێردرێت، بەڵام بە بیانووی خەرجکردنی داهاتی نانەوتی بۆ خەرجی بەکاربردن هەرێمی کوردستان بڕەکەی بۆ 48 ملیار کەمکردووەتەوە، بۆیە ست تەیف تەیف، گوتوویەتی لیستی مانگی چوار پەسەند ناکات و لەگەڵ خۆی دەیباتە کۆبوونەوەی ئەم سیشەممەیەی ئەنجومەنی وەزیران.
سەرچاوەكە وتیشی "تێبینیەكەی بەغداد ئەوەیە ئەو داهاتەی ڕادەست كراوە 50% ی ئەو داهاتە نییە كە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 بە بەغدادی ڕاگەیاندووە، كە داهاتەكە مانگانە نزیكەی 300 ملیار دینارە و بەوپێیەش دەبێت نزیكەی 150 ملیار دینار ڕادەست بكات".
"پاساوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە بەشێك لەو داهاتە نانەوتییەی كە بەغداد داوای دەكات وەك خەرجی بەكاربردن بەكاردەهێنرێت". ئەمەش بەوتەی سەرچاوەكە.
