هاوسەرۆکی دەبەپە: دەبێت ڕێبەر ئ.ۆج.الان ئازاد بکرێت

15 كاتژمێر لەمەوپێش
چیدەم کلچگون ئوچار هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، لە کۆنگرەی شەشەمی دەبەپەی ئامەد وتی: “دەبێت ئازادی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت، لە قۆناغێکی مێژوویی لەم شێوەیەدا ڕازی نابین کارەکتەرێکی مێژوویی لە زیندانی ئیمراڵیدا گۆشەگیر بکرێت.
ڕێکخستنی ئامەدی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) لە شاری ئامەد، شەشەمین کۆنگرەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا.
وێڕای ئامادەبوونی هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلچگون ئوچار بەسەدان کەس لە هەموو تەمەنەکانەوە بەشداری کۆنگرەکە بوون، کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە گیانی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستی پێ کرد.
لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکی ئامەدی دەبەپە، محمەد شیرین قسەیکرد و وتی: “بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئۆجالان ڕێگەی سیاسەتەکردنی بۆ کردینەوە و کارەکانمان لەم ئامانجەدایە، ئازادی گەلی کورد و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نزیکە.”
دواتر هاوسەرۆکی ئامەدی دەبەپە، سوڵتان یارای سڵاوی لە ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: پەرە بە تێکۆشانان دەدەن، هەر لە کۆنگرەکەدا هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەشاری ئامەد، دۆغان خاتوون سڵاوی لە کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستی کوردان لە ڕۆژئاوا کرد و بانگەوازی بۆ یەکگرتووی گەلی کورد کرد.
هاوسەرۆکی گشتیی دەبەپە چیدەم کلچگون ئوچار سڵاوی لە کۆنفراسنی “یەکێتی نەتەوەیی” لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و وتی: ئەرکیان بەدیهێنانی یەکێتی نەوەتەوەییە لە باکوور و وتی: “لەم پڕۆسە مێژووییەدا زۆر شتی گرنگ دەکەوێتە ئەستۆی هەموومان. لە لایەکەوە سیاسەتە ئەمنیییەکان بۆ بەردەوامی دان بە شەڕ لە ئارادایە، لە لایەکی دیکە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی ڕۆژئاوا هەیە کە تێیدا گەل خۆی بەڕێوەدەبات. ئیدی ئەم بژاردە لە پێش هەموو گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوینە، یان هەتەشە هەڵبژێرن کە هەموو ڕۆژێک دروز و عەلەوییەکان دەکووژێت، یان ڕۆژئاوا هەڵبژێرن کە هەمووکەسێک بە زمان، کەلتوور، شوناسی خۆی بە ئازادی ژیان دەکات. سیستەمی ڕۆژئاوا بۆ هەموو جیهان بووە بە هیوا.
وتیشی: بەڕێز ئۆجالان بانگەوازێكی کرد و دەسەڵارتداریش بێدەنگە. گەلانی تورکیا، ئۆپۆزسیۆنی ئەمڕۆ فشاری لەسەرە، گەلی کورد دەتوانێت کۆتایی بەم بێدەنگییەی دەسەڵاتداری بێنێت. دەبێت بانگەواز لە دەوڵەت و دەسەڵاتداری بکرێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات. ناچارین کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک بونیات بنێین. بۆ ئەمەش میکانیزمەکانی سیاسەتی دیموکراتیک پێویستە. ئەرک و بەرپرسیارێتی ئێمەش ئەمەیە. هەم سیاسەتی دیموکراتیک بونیات بنێین و هەم فراوانی بکەین.
هەروەها جەختی کردەوە، ئیمراڵی ناوەندی گۆشەگیرییە، گەلی کورد بە یاسایەک کە جێگای قبوڵکردن نییە سزا دەدرێت. ئێمە لە سیستەمی یاسایی و دادپەروەری ئەم دەوڵەتەدا شوێنمان نییە. ئێمە بەپێی یاسایەکی نەناسراو دادگایی دەکرێین و سزا دەدرێین. ئەوەش بەس نییە کۆمیتەی ئیداری و چاودێری دادەنرێت و ڕێگری لە ئازادکردنەکان دەگیرێت. شتێک هەیە بە ناوی TMK کە گەورەترین ئامرازی نکۆلی کردنی گەلی کوردە. هەموو داواکارییە ڕەواکانی گەلی کورد بە ‘تیرۆر’ ناودەبات، ئەوکات لەگەڵ کێ ئاشتی دەکرێت؟ ئێمە قەد دەستبەرداری تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی نابین. پێویستمان بە دەوڵەت و حکومەتێکە کە تێکۆشانی گەلی کورد قبووڵ بکات، ئێمە بۆ بەرپرسیارێتی هەڵگرتن ئامادەین، بەڵام دەبێت حکومەتیش وڵامی ئەم ئامادەکارییە بداتەوە،
لە کۆتاییدا ڕاگەیاند، دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت، ئێمە ڕازی نابین کە لەم قۆناغە مێژووییەدا کەسایەتی سەرەکی ئەم پڕۆسەیە لە هەلومەرجی گۆشەگیریی ئیمرالیدا بێت، دەوڵەت پێویستە بۆ جێبەجێکردنی بانگەوازییەکەی ٢٧ـی شوبات هەنگاو بنێت.”
