میدیای تورکیا: تەندروستیی سری سورەیا ئۆندەر ناجێگیرە

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، تائێستا دۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی ناجێگیرە و ماوه‌ى 13 ڕۆژە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

رۆژنامەی ئەڤرەنسەلی تورکی بڵاویکردوە، سری سورەیا ئۆندەر کە لە رۆژی 15ـى ئەم مانگەوە نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە و لە نەخۆشخانەیە، تائێستا باری تەندروستی ناجێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوامە بەوهۆیەوە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکدایە.

سری سورەیا ئۆندەر یەکێکە لە ئەندامانی شاندی ئیمڕاڵی بۆ پڕۆسەی ئاشتی و چەند جارێک چاوی بە عەبدوڵا ئۆجالان کەوتووە. ئۆندەر پەرلەمانتاری دەمپارتیشە لە پەرلەمانی تورکیا. بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، تائێستا دوو جار نەشتەرگەری بۆ ئۆندەری تەمەن 62 ساڵ کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار