وتەبێژى هەسەدە: داعش هێرشى کردوەو پێنج شەڕڤان شەهید بوون

4 كاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە) ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوای سووریا داعش هێرشی کردووهتە سەر هێزەکانیان و لە ئەنجامدا پێنج شەڕڤان شەهید بوون.
دووشەممە 28ـی نیسانی 2025، فەرهاد شامی، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات ( هەسەدە) بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندوە، داعش لە دێرەزوور لە ڕۆژئاوای سووریا هێرشیان کردووەتە سەر هێزهكانیان.
هاوکات وتەبێژی هەسەدە ئاماژەشی داوە، پێنج شەڕڤان لەڕوبەڕوبونەوەکاندا شەهید بوون.
ئەو ئاژانسە ڕاشیگەیاندووە، داعش ساڵانێک بوو یاسای توندی ئیسلامی بەسەر بەشێک لە ناوچەكانی سووریا و عێراق سەپاندبوو، ئێستاش هەموو هەوڵێک دەدات بگەڕێتەوە و چالاكییهكانی دهست پێ بكاتهوه.
پارێزگای دێرەزوور لە ساڵی 2014 لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵ کرابوو، بەڵام لە ساڵی 2017 لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموكراتهوه کۆنترۆڵ کراوە.
