فارس عیسا: وردبینیی لیستی مووچە تەواو بووە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، وردبینی بۆ لیستی مووچە کراوە و هیچ کێشەیەکی نییە.
سێشەممە، 29ـی نیسانی 2025، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕاگەیاند "وردبینیی لیستی مووچە تەواو بووە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێت تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەگەشت بگەڕێتەوە و ئیمزای بکات و بودجەکە بنێردرێ."
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتیی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕاشیگەیاند "لیستی مووچە هیچ کێشەیەکی نییە، دەبوو لەم دوو ڕۆژەدا بودجەکە بنێرن، بەڵام ناگاتە هەفتەی داهاتوو."
هاوکات سەرچاوەیەکی دیکە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، سەرجەم گەنجینەکانمان ئاگادارکردووەتەوە ئامادەکاری بکەن بۆ دابەشکردنی مووچە، چونکە لە نزیکترین کاتدا بەغداد مووچە دەنێرێت.

بابهتی پهیوهندیدار