هەسەدە: ڕێوشوێنە ئەمنییەکانمان دژى داعش زیادکرد

5 كاتژمێر لەمەوپێش
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕایدەگەیەنێت لە بەرامبەر پلانە تیرۆریستییەکانى داعش، هێزەکانمان زیادکردووەو ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و دەورییە لە ناوچەکە فراوانتر کردووە، بەهۆی پەرەسەندنی چالاکیی تیرۆریستی دێرەزوور بەتایبەتی.
وتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات دوێنێ، ڕایگەیاند، لە ڕۆژئاوای سووریا داعش هێرشی کردووهتە سەر هێزەکانیان و لە ئەنجامدا پێنج شەڕڤان شەهید بوون.
لەڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانیدا، هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێن: لە میانەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دێرەزوور لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، ، پێنج لە چەکدارەکانمان شەهید بوون و دوانى دوانى دیکەش برینداربوون.
هەروەها هەسەدە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، لە بەرامبەر ئەو پلانە تیرۆریستییانەدا، لە ڕێگەی ئەنجوومەنە سەربازییە جۆراوجۆرەکان و ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و دەورییە لە ناوچەکەدا، بەهۆی پەرەسەندنی چالاکیی تیرۆریستی و جموجۆڵی شانە لە سوریا بە گشتی و دێرەزوور بەتایبەتی فراوانتر کردووە، دەشڵین: ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش هەوڵدەدات بگاتە ئاستێکی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکان کە هێزی سەربازی و ئیداری و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان دەکاتە ئامانج.
هەسەدە لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکە جەختلەسەر ئەوەدەکەنەوە کە هێزەکانیان، ئامادەیی بۆ بەدواداچوونی شانە تیرۆریستییەکان کە هەوڵی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری دەدەن. هەروەها جەخت لەسەر پابەندبوونی پتەو بە پاراستنی خەڵک لە هەموو بارودۆخێکدا.
