دابەشکردنی مووچە لەهەرێم و عێراقیش دوادەکەوێت

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هەرچەندە بڕیاربوو سبەینێ، مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینانی عێراق دابەشبکرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی پشووی فەرمییە دەکەوێتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

هاوکات سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستانیش ڕاگەیاند، ئەمڕۆ، وەزارەتى دارایی عێراق، مووچەى مانگى چوار نانێرێ و دەکەوێتە هەفتەى داهاتوو.

حسام عەبدولستار بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، هەموو رێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی خانەنشینان تەواوبوون و زانیارییەکان نێردراون بۆ بانکەکان بەمەبەستی خەرجکردنی و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەکەیان دەکرێت.

دوێنێ، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاریدا وەزارەتى مووچەى مانگى چوارى هەرێمى کوردستان خەرج بکات، دواى بڕیارەکە تیمى  تەکنیکى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان گەڕایەوە هەولێر، بەڵام بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى دارایی بە راگەیاند، پێیان نەگوتوین کەى پارەکەمان بۆ دەنێرن.

هاوکات سەرچاوەیەکى باڵا لە ئەنجومەنى وەزیران، کە خۆى لەنێو گفتوگۆ و رێککەوتنى بابەتى مووچەدایە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، هەفتەى داهاتوو بەغداد پارەکە دەنێرێ، بۆ ئەمساڵ ترسمان نییە، کێشە بۆ مووچە دروست ببێت.

ئەو دەڵێت، رێککەوتنەکەمان لەگەڵ بەغداد بەشێوەیەکە کێشەی نەناردنى مووچەى چارسەرکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار