هەپەگە: سوپای تورکی داگیرکەر ١٠٨٤ جار هێرشی کردوە

19 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت سوپای تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای سێ جار بە چەکی قەدەغەکراو، پێنج جار بە فرۆکەی جەنگی و ١٠٧٦ جار بە چەکی قورس، تۆپ و موشەکهاوێژ بۆردوومان کردوە.

هەروەها دەشڵێت: بە درۆنی بۆمب هەڵگر هێرشی تونێلەکانی بەرخۆدانمانی لە گۆڕەپانی سنینی دەکرد و لە ئەنجامدا درۆنە بۆمب هەڵگرەکە لە ناوبرا.

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندنی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەمجۆرەیە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قەدەغەکراو؛

٢٩ی نیسان و ١ی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی سێ جار بە چەکی قەدەغەکراو بۆردوومان کراوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی جەنگی؛

٢٨،٢٩ و ٣٠ نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار پێنج جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراوە.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی قورس، تۆپ و موشەکهاوێژ؛

٢٩، ٣٠ و ١ی ئایار لە هەرێمی خواکوڕکی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەری زینێ، لۆلان و سنینی ٤٢ جار، لە هەرێمی چیای گۆڕەپانی چیای زەنگل، چیای ڕەشیت، زێڤکی، گرگاشی، سپینداری، میژی، دێرەشی ٩٠ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازی، بێشیلی، سەرێ مەتینا ٤١٧ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی، چیای بەهار ٥٢٧ جار؛ بە گشتیی ١٠٧٦ جار بە چەکی قورس، تۆپ و موشەکهاوێژ بۆردوومانکراوە.

٢٩، ٣٠ و ١ی ئایار سوپای تورکی داگیرکەر لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی چیای بەهار و چیای ئامیدی بە شۆفڵ هێرشی کردە سەر تونێل و سەنگەرەکانمان.

دەستوەردانی هێزەکانمان لە بەرانبەر هێرشەکان؛

٢٩ی نیسان لە کاتژمێر ١٥:٣٠ لە هەرێمی خواکوڕک وەڵامی داگیرکەران درایەوە کە بە درۆنی بۆمب هەڵگر هێرشی تونێلەکانی بەرخۆدانمانی لە گۆڕەپانی سنینی دەکرد و لە ئەنجامدا درۆنە بۆمب هەڵگرەکە لە ناوبرا.

٢٩ی نیسان لە کاتژمێر ١٣:٣٠ و ١٣:٤٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی بازی هەرێمی مەتینا لە دژی ئامانجەکان لە ئامادەکاری هێرشدا هێزەکانمان یەژا ستار بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک و قەناس دەستوەردانیان کرد. لە ئەنجامی ئەم دەستوەردانەدا گورزی لە موڵگەیەک درا و سیستەمێکی کامێرای چاودێری لە ناوبرا.

٢٩ی نیسان لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە بەرانبەر داگیرکەران کە بە شۆفڵ هێرشی سەنگەر و تونێلەکانمانیان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای بەهار دەکرد، بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک دەستوەردان کرا و گورز لە شوفڵەکە درا.

٣٠ی نیسان لە کاتژمێر ١٥:٠٥دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی لە بەرانبەر داگیرکەران کە بانگەوازی خۆڕادەستکردنی دەکرد و هێرشی سەنگەر و تونێلەکانمانیان دەکرد، بە شێوازێکی تایبەت دەستوەردان کرا و گورز لە مۆڵگەیەک درا."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار