چەند وێستگەیەکى گرنگى ژیانى سری سوورەیا ئۆندەر 

14 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سری سورەیا ئۆندەر لە ساڵی 1962 لە شاری ئادیەمانی باکوری کوردستان لە یەکێک لە خێزانە سۆسیالیستییەکان لەدایک بووە. 

ئەو لە تەمەنی هەشت ساڵیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی ئادیامانی پارتی کرێکارانی تورکیا.
مامی خوێندکاری سەعید نورسی دامەزرێنەری بزووتنەوەی نورچولوک بوو.

لەخانەوادەیەکی تورکمان بوو له شاری ئادیامان، که زۆرینەی دراوسێ و ناسراوەکانیان کورد بون، بە خوێندنەوە هەندێک لەو کتێبە ئەدەبیانەی لە باوکیەوە بۆ مابونەوە بە سۆسیالیزم و ئایدایای چەپ ئاشنا دەبێت، لە تەمەنی گەنجیدا پەیوەندی دەکات بە گروپە شۆڕشگێڕ و سۆسیالیستەکانەوە 

ساڵی ١٩٧٨ خوێندکاری ئامادەیی بوو، بەڵام بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپیشاندانێکدا دژ بە کۆمەڵکوژی مەڕەش دەستگیر دەکرێت ئەوەش دەبێتە یەکەم ئەزمونی زیندانی کردنی. 

چەندین جار لە تەمەنی گەنجیدا دەستگیر و زیندانی دەکرێت دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، زانستی سیاسەت لە زانکۆی ئەنقەرە وەردەگیرێت کاتێک کودەتای ١٢ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٨٠ لە تورکیا دێتە ئاراوە سری سورەیا ئۆندەر تەمەنی ١٨ ساڵان بوو.

پاش ساڵێک بەهۆی کاری سیاسییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی مەمەک دەکرێت و ماوەی 7 ساڵ لە ژێر ئەشکەنجەی زیندان دەمێنێتەوە پاش ئازادبونیشی ماوەیەک ڕوودەکاتە وڵاتانی ئەوروپا .

سری سورەیا ئۆندەر هەر لە تەمەنی لاوێتیەوە ئاشنای کاری فۆتۆگرافەری و سینەما دەبێت و ئەو ئارەزوەی لەگەڵدا گەورە دەبێت و چەندین دەقی ئەدەبی دەنوسێت ، لە ساڵی ٢٠٠٦ دا سیناریۆی فیلمی بەینەلملەل دەنوسێت و هەرخۆشی دەرهێنانی بۆ دەکات.
 
دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨دا سیناریۆی فیلمی ئەو منداڵانە دەنوسێت، ساڵی ٢٠١٠ لە ڕۆژنامەکانی بیرگون و ڕادیکاڵ دەبێتە ستووننوس، سری سورەیا ئۆندەر لە ساڵی ٢٠١١  دا وەک کاندیدێکی سەربەخۆی بلۆکی کرێکاران، ئازادی و دیموکراسی، وەک پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵ هەڵبژێردرا، پاشان دەبێتە ئەندام لە پارتی ئاشتی و دیموکراسی بەدەپە.

لەساڵی ٢٠١٣ لەچالاکی پارکی گەزی ئستەمبوڵ بەشداری دەکات، بەهۆی هێرشی پۆلیس بۆ سەر خۆپێشاندەران لەوێ ئۆندەر بریندار دەبێت. دیمەنی ئەو لەچالاکیەکەدا کە ڕێگری لە شۆفێل دەکات پارکەکە تێکبدەن سەرنج ڕاکێشبوو.

ئەوکات ڕەخنە لە بەدەپە گیرابوو کە بەباشی بەشداری چالاکیەکان نابن و پرسەکەیان گرێدابووەوە بە پڕۆسەی چارەسەرییەوە، سری سورەیا ئۆندەر لە قۆناغی چارەسەری نێوان ساڵانی ٢٠١٣ و ٢٠١٥ کارەکتەرێکی سەرەکی بوو.

ئەندامی ئەو شاندە بوو کە دەچوونە ئیمراڵی و قەندیل، ئەو لە نەورۆزی ساڵی ٢٠١٣ دا بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجەلانى بۆ کشانەوەی گەریلا لە سنورەکان خوێندەوە.

عەبدوڵا ئۆجەلان و سری سورەیا ئۆندەر

یەکێکیان لە ئیمراڵی کە نیگاکانی هەر کەس لەسەر ئەوە، ئەوی دیکەش دوای گەڕانەوەی لە ئیمراڵی سەرنجی ڕایگشتی لەسەر بوو، ئۆندەر بەرلە دروستبوونی پەکەکە عەبدوڵا ئۆجەلانى دەناسی.
لەساڵی ١٩٧٦ دا بەیەکتر ئاشنا ببوون، ئەوەش لە پەڕتوکی تێبینیەکانی ئیمراڵیدا پشتڕاست کراوەتەوە. لەیدارێكی ئیمراڵیدا ئۆندەر بە ئۆجەلانى گوتبوو، سەرۆکی بەڕێز کاتێک ئێوە بۆ یەکەمین جار هاتنە سامسۆر من تەمەنم ١٤ بۆ ١٥ ساڵان بوو ئێوەم بردە لای حەسەن یوروڵماز.

ئەو دیدارە لە پەڕتوکی عەبدوڵا ئۆجالان لە ئامارا هەتا ئیمراڵی موسلم یوجەدا بەبەرفراوانی ئاماژەی پێکراوە.

پاشان ئۆندەر لەساڵی ١٩٧٦ دا دەچێتە گوندی ئامارای واری لەدایکبوونی ئۆجەلان.
لەوێوە دەچێتە سامسۆر و وەک گەنجێکی تەمەن ١٤ ساڵان پێشوازی لە عەبدوڵا ئۆجەلان  دەکات و لەگەڵیدا دەچێتە ماڵی ئاپۆچییەکان.
ئۆندەر لە قۆناغی چارەسەریدا کارەکتەرێکی سەرەکی بوو، ساڵی ٢٠١٣ هەتا ٢٠١٥ ڕۆڵی بناغەیی لەپڕۆسەکەدا گێڕا.

ڕۆڵی ئۆندەر لەو قۆناغەدا لەبەرچاو و بەکاریگەر بوو، هەمیشە هەوڵەکانی هیوابەخش و ئەرێنی بوون، وەک خۆی دەیگوت، بەپەیڤە خۆش و پێکەنییەکانی زۆربەی کێشەکانی نەرم دەکرد.

ئۆجەلان زۆرجار سری سورەیا ئۆندەری هۆشیار کردبووەوە و پێیگوتبوو ئاسایشی خۆت بپارێزە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار