بەڕێز دکتۆر ئەنوەرشێخە، بەیارمەتیت
.jpeg)
د. ئەمیر حسێن
دوێنێ
د. ئەمیر حسێن
ئەمشەو میدیا و سۆسیال میدیای کورد پڕی بوو لە هەواڵی گەرموگوڕی دوبارە ئاهەنگی هاوسەرگیری دکتۆرئەنوەرشێخە، لە هەمو ڕەهەندەکانەوە میدیاکاران شڕۆڤەیان دەکرد، وێنەکان پەیج و ماڵپەڕەکانی پڕ کردبو، تەلەفزیۆنەکان پانتاییەکی باشیان بۆ لێکدانەوەو کاریگەریەکانی لە ئێستاو ئایندەدا تەرخانکرد، پەیامنێرەکان زومی کامێرەکانیان خستبۆ سەر ئەو هەواڵە کتوپڕە، تیمی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆر بە جۆش و خرۆشەوە بەرەو شوێنی نیشتەجێی هەردوک بەڕێز کەوتبونەجوڵە، بەپێی زانیاریەکان لە دەوروبەری نەخۆشخانەی ئەنوەرشێخە جموجۆڵێکی نا سروشتی هەستی پێدەکرا، کامێرەمانەکان نەسبی ئامێرەکانی گواستنەوەی ڕاستەوخۆیان بۆ ئەم هەواڵە چارەنوس سازە دەستپێکردبو، تەنانەت مێشولە بەو ناوەدا تێپەڕنابێ ئەگەر پشکنینی میدیایی وە سۆنەری سیکوریتی بۆ ئەکرێت ، لە هەموو لایەکەوە تیشک دەخرێتە سەر ناوچەی کوێر، کەسە نزیکەکانی هەردووک بەڕێز لە پڕ بون بە جێگەی بایەخی میدیا وە میدیاکاران، لە ئێستادا بەختەوەرترین پەیامنێر ئەوکەسەیە پێش ئەوانی تر دەستی بگاتە خزم و کەسوکاری بوکەخان یان کاکی زاوا، خۆ ئەگەر ژمارە تەلەفۆنە کانیان بەردەست بێت لەم کاتەدا بۆهەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن وە بتوانێ ڕاستەوخۆیەک بهێنێتە سەر شاشە، ئەوە بەڕاستی قەڵەم بازێکی گەورەیەو مافی ئەوەی هەیە لە یادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا ساڵی داهاتو ناوی بخرێتە تەنیشت میدحەت بەدرخانەوە، هەواڵەکە ئەوەندە لە پڕو لەناکاوەبەئەگەری زۆرەوە دامودەزگا ڕاگەیاندنەکان لەگەڵیشیدا هاونیشتمانیان هيشتا شۆک بەری نەداون، بەڕێوەبەری ئەم دامو دەزگایانە داوای هەرچی زووە لێپێچینەوە لە لیژنەکانی ڕووبەڕوو بونەوەی(وشکەساڵی !!) ببورن هەواڵە کتوپڕەکان دەکەن، چونکە لە غەفڵەتی تیمەکانی ڕاگەیاندن پرۆسەیەکی ئاوا گرنگ وە ستراتیژی خراوەتە گەڕ، لەکاتێکدا ئەوان چەند وەختەخۆیان و ئێمەشیان بەشتی لاوەکی وە بێبایەخەوە بەلای ڕای گشتیەوە خەریک کردوە، وەکو (ڕاپۆرتەکەی BBC وە لێکەوتەزۆرەکانه جیهانبینی سەرکردە سیاسیەکانی باشوری کوردوستان، کۆنفرانسی ئاشتی لەڕۆژئاواو کاردانەوەکانی دیمەشق، شەڕی دروزەکان وە هێزەکانی سوپای سونە مەزهەبی جۆلانی ، ١٠٠ ڕۆژ لە دەسەڵاتی تڕامپە سورو ودەستکەوتەزۆرو زەبەندەکانی بۆ مرۆڤایەتی، شەڕو ڕێکەوتنی ئاشتی ئۆکرانیاو ڕوسیا ، شەڕی غەزە وگورزەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکا لە بەرەی مقاوەمە، کۆنگرەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغداوهەڕەشەکانی سەرکردە شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەشداری ڕاستەوخۆی ئەحمد ئەلشەرع، خۆپێشاندانە بێمۆڵەتەکانی چەپەکان بەبۆنەی یەکی ئایار ، ئامادەکاری بۆ بەریەککەوتنی ئیخوانی و سەلەفیەکانی کوردوستان بە ئاشکراو لەسەر شاشەی TV ، لەهەمو ئەوانە سەیرتر خۆ خەریککردن بە خۆڵبارین وە کەشوهەوای نالەباری لیستی موچەی مانگی ٤، ئەمە جیا لە هەواڵی سواوی کۆبونەوەکانی پارتی و یەکیەتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ، لە کاتێکدا شاسوار بە بێدەنگیفرسەتی هێنا بەڕەکەی لە ژێرپێ دەرهێنان و پەڕلەمانەکەیهەڵوەشاندۆتەوە،... )
هەرچەند زۆر هەوڵمدا بەڵام نەمتوانی باوەڕ بەخۆم بهێنم، دوو مرۆڤی سروشتی کامڵ لە تەمەن و تەندروستی خاوەن کەسایەتی مەعنەوی و کۆمەڵایەتی، وەک هەر مرۆڤ و هاوڵاتیەکی ئاسایی خێزان پێکدەهێنن بەپێی شەرع و یاسا بەرکارەکان، چی ناسروشیتی تێدایە؟ بۆ دەبێ ببێتە مانشێتی میدیاکان؟ ئایە سەبقی سەحافی چی لەم هەواڵەدا هەیە؟ ئەم هەواڵە کاریگەری لەسەر کوێی ڕوداوەکان هەیە؟ دوای ئەم هەواڵە چاوەڕێ بکەین چی لە ژیانی هاونیشتمانیان ئاڵوگۆڕی بەسەردابێت؟ کام نهێنی لەم هەواڵەدا ئاشکرابوو بۆ ئەوەی هاوڵاتیان پەندی لێوەربگرن؟ ئەم هەواڵە لەکوێدا جێ بۆخۆی دەکاتەوە، لەنێو ئەوفەزا بارگاویە پڕ لە ترس و چاوەڕوانیەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت؟ ئیزافەی چیە بۆ زانیاریەکانمان لە مەڕ هەلو مەرجی دژواری چاوەڕوانکراو؟ یان پرسیارەکان کامەبوون ختوکەی ئەندێشەی هەر یەکێکمانیدا، دوایسەرڕێژبونی ڕاگەیاندنەکان بە هەواڵی کتوپڕی ئاهەنگی هاوسەرگیری دکتۆر ئەنوەر شێخە؟
ئەم بابەتە نمونەیەکە لە دەیان هەواڵی ڕۆژانە کە ماشێنی ڕاگەیاندنەکان ڕۆژانە بە بوجەیەکی زەبەلاح لەسەر قوت و ژیانی خەڵک بەرهەمی دەهێنن، من وەکو خۆم وێڕای پیرۆزبایم لەم دوو بەڕێزە گلەیم لێیان هەیە ، دەبو پێشتر لانیکەم بە ماوەی مانگێک هەموو لایەک ئاگاداربکەنەوە بۆ ئەوەی ئامادەکاری تەواو لەلایەن داموو دەزگا پەیوەندیدارەکان بەتایبەت ڕاگەیاندنەکان بکرایە ، بۆ ئەوەی خۆیان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادەبکەن ، پێشوەختە دەکرا چەندان کۆڕو کۆبونەوە، بەرنامەو ڕاپۆرتیشڕۆڤەکاری، سیمنارودیبەیت ، زانکۆکانیش چەندانسیمپۆزیۆمی زانستی ڕێکخەن بۆ ئەوەی لە هەموو ڕوەکانەوە شیکاری بابەتی وە بە تێزی جۆراوجۆر بخەنە بەردەمی هاونیشتمانیان، تەنانەت دەکراهەندێک هونەرمەندی تورکی و لوبنانیش بانگهێشتی ئەو چالاکیانە بکرێ.
دەمێکە (تشۆمسکی) وتویەتی: هۆکانی ڕاگەیاندن بەتەنها هەواڵ ناگوازنەوە ، بەڵکو ڕای گشتی بەرهەم دەهێنن، بەڵام مەخابن لە وڵاتی ئێمەدا دیارە هیچ دیاردەیەکی نەرێنی وەک ( دزی ،گەندەڵی، ناشەفافی، قاچاخچیەتی، بە هەدەردانی سامانی گشتی، نا دادی ،هەژاری، خەمی ژیان و مووچە، کۆڕەوبێکاری گەنجان، هەڕەشە لەسەر ئازادی، بێ ئومێدی و ڕەشبینی بەرامبەر ئایندە، فەزای ترس و دڵەڕاوکێی سیاسی ….. یان دەستکەوت و پڕۆژەی خزمەتگوزاری زیاتر لە سێ دەیەی دەسەڵاتی خۆمانە بوونی نیە !!)، لە هەموو ئەمانەش گرنگتر پێدەچێت ئێمە گەلێک نەبین خاوەن پڕۆژەی چارەنوسی نیشتمانی بین و زیاتر لەسەدەیەکە خوێنی بۆ دەبەخشین، تا ڕاگەیاندنەکانمان کار بۆ پێکهێنان و ئاراستەکردنی ڕای گشتی بکەن. بۆیە مەساحەیەکی ئاوا زۆر بۆ بابەتێکی تایبەتیوکەسی تەرخان دەکەن، وەک مانشێت و هەواڵی بەپەلەو هەرئێستا .
لەکۆتایدا وەک چۆن ئیدوارد بیرنێز لە تیۆری (پڕوپاگەندەدا)وەکو جادوگەرێک ئەو هێڵە نەبینراوانە کەشف دەکات کە جەماوەر وەکو بوکەڵە هەڵدەسوڕێنێ وە خەونە گەورەکانی لە مەڕ ئازادی بە هەڵبژاردنی کۆیلایەتی ئارەزوومەندانە پوچەڵ دەکاتەوە، لە پاڵیدا ئەوڕاستیە دوبارە جارێکی تر دەچەسپێنێتەوە ڕاگەیاندن ئاوێنەی واقع نیە وەکو بانگەشەی بۆ دەکەن بەڵکو واقيع بە پەڕەمووچی دەسەڵاتی چوارەمی سەپاو جارێکی تر ڕەنگڕێژدەکاتەوە، واتا واقع ناگوازێتەوە وەک ئەوەی کە هەیە، بەڵکوبەپێی خواست و پێداویستی سیستەموێنەی دەکێشێتەوە لەسەر حسابی لەکارخستنی هۆشیاریمان.
