ئۆجەلان: ئۆندەر کەسێکی زۆر بەنرخ بوو، ڕۆڵەیەکی ڕاستەقینەی گەل بوو

3 مانگ لەمەوپێش



عەبدوڵا ئ.ۆج.ەلان رایگەیاند، بە کۆچی دوایی سڕی سوورەیا ئۆندەر ئەنادۆڵ و تورکمانەکان رۆڵەیەکی مەزنیان لەدەستدا، ئەو کەسێکی زۆر بەنرخ بوو، ڕۆڵەیەکی ڕاستەقینەی گەل بوو.

دەقی پەیامەکەی ئ.ۆج.ەلان

کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەری ئازیزمان خەمێکی قوڵی لە دڵماندا چاند. ئەو کەسێکی زۆر بەنرخ بوو، ڕۆڵەیەکی ڕاستەقینەی گەل بوو. 
نەریتی ئەنادۆڵ و تورکمان ڕۆڵەیەکی گەورەی لەدەستدا، هەموو پێکهاتەکان و گەلانی جوگرافیاکەمان هەڤاڵێکی گەورەیان لەدەستدا. 
ڕێزێکی زۆرم بۆ یادەوەرییەکەی هەیە، کۆشش و ماندووبوونێکی لەبیرنەکراوی هەبوو بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە. 

شارەزایییەکی وەستایانە هەبوو لە گۆڕینی هەموو نەرێنییەکان بۆ ئەرێنی. شوناسێکی ڕاستەقینەی ئاشتی و کولتووری ئاشتی بوو.
ئەو زۆر باش دەیزانی کە ئاشتی و پرۆسەی ئاشتی سوودی بۆ هەموومان دەبێت و ئەمەش حەسرەتی گەورەی ئەو بوو. 

ئەم هیوایە هەرگیز ناتوانرێت بە تەواونەکراوی بمێنێتەوە. ئەوەی بۆ هەموومان گرنگە، هەڵگرتنی ئەم ڕۆحە بەرەو ئاشتی و تاجی لە سەر ناوی سری سورەیە ئۆندەر.
جارێکی تر پەرۆشی هەمیشەیی خۆم بۆ یادەوەری تۆ دەرئەبڕم. پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە بەنرخەکەی و دۆستان و ئازیزان و هەموو گەلەکەمان دەکەم. 
پرسە و سەرەخۆشیم بۆ هەموو لایەک.

عەبدوڵڵا ئ.ۆج.ەلان 
٣ی ئایاری ٢٠٢٥

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار