لاهور شێخ جەنگی: لەدەستدانی ئۆندەر لەم کاتە هەستیارەدا خەسارەتێکی گەورەیە

9 كاتژمێر لەمەوپێش
بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، لاهور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێت: لەدەستدانی ئۆندەر لەم کاتە هەستیارەدا، کە پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردووە، خەسارەتێکی گەورەیە لە خودی پرۆسەکە بەتایبەتی و لە خەباتی رەوای دۆزی گەلى کورد لە تورکیا و باکورى کوردستان
لەپەیامەکەدا هاتووە بەخەم و پەژارەیەکی قوڵەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی سیاسەتمەدار و هونەرمەند و پەرلەمانتاری تێکۆشەر سری سورەیا ئۆندەرمان بیست.
هەروەها دەشڵێت لەدەستدانی ئۆندەر لەم کاتە هەستیارەدا، کە پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردووە، خەسارەتێکی گەورەیە لە خودی پرۆسەکە بەتایبەتی و لە خەباتی رەوای دۆزی گەلى کورد لە تورکیا و باکورى کوردستان.
دەقى پەیامەکە..
بەخەم و پەژارەیەکی قوڵەوە، هەواڵی گیانلەدەستدانی سیاسەتمەدار و هونەرمەند و پەرلەمانتاری تێکۆشەر سری سورەیا ئۆندەرمان بیست.
لەدەستدانی ئۆندەر لەم کاتە هەستیارەدا، کە پرۆسەی چارەسەری و ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردووە، خەسارەتێکی گەورەیە لە خودی پرۆسەکە بەتایبەتی و لە خەباتی رەوای دۆزی گەلى کورد لە تورکیا و باکورى کوردستان.
کۆچى دوایی ئۆندەر هەڵقوڵاوی ئەو حەقیقەتە مێژوویی و بەرجەستەکراوەیە کە بەرێزیان لەژیانیدا پێی دەناسرایەوە، بەوەی کە کەسایەتییەکی ئاشتیخواز، عەدالەتگەر و دڵسۆز بەگەلی کورد و تورکیش بوو. خەباتی ئەو لەسەر بنەمای دیموکراسی، چەسپاندنی مافی گەلان، رێزگرتن لە ئیرادە و شکۆی مرۆڤ بونیادنرابوو، هەر بۆیە لەژیانیدا دووچاری تەنگژە و چەرمەسەری و گرتن و زیندانیکردن بویەوە.
لەم بۆنە ماتەمەدا، وێرای ناردنی پەیامی سەرخۆشی خۆم بۆ خێزان و خانەوادە و هاوڕێباز و تەواوی گەلەکەمان، لە هەمانکاتدا داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەم کە ئەم رووداوە نەک هەنگاوەکانی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لاواز نەکات، بەڵکو مەرگی سری سورەیا ئۆندەر وەک پاڵەوانی ئاشتی بکاتە هەوێنی چەسپاندنی ئارامی و ئاشتییەکی سەرکەوتووی رەگداکووتاو بەئامانجی حەسانەوەی گەلانی کورد و تورک لەناوچەکە.
لاهور شێخ جەنگی
