مەزڵووم عەبدی: هەوڵەکانی ئۆندەر لە بیر و هزری گەلان دەمێنێتەوە

8 كاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: هەوڵەکانی ئۆندەر بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی بۆ هەمیشە لە هزری گەلان دەمێنێتەوە.
مەزڵوم عەبدی لەپەیامەکەیدا دەڵێت: هەواڵی کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر خەمباری کردین، هەوڵەکانی ئۆندەر بۆ ئاشتی و چارەسەری و پێکەوەژیان جێگەی خۆی لە دڵ و یادەوەری خەڵکیدا گرتووە
فەرماندەی گشتیی هەسەدە وتیشى: پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و دۆستان و دەم پارتی دەکەین.
ئەمڕۆ شهممه، 3ـی ئایاری 2025، مێدیاكانی توركیا بڵاویان كردهوه، سری سورهیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵییشە، له تهمهنی 63 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
هاوكات نهخۆشخانهی فلۆرێنس لە ئیستانبوڵ، كه لێی خهوێندرابوو، ڕایگەیاندراوێکی بڵاو کردووهتهوه و تێیدا هاتووە، ئۆندەر، ئەمڕۆ کاتژمێر 16:10 بەهۆی لەکارکەوتنی چەندین ئەندامی جەستەی گیانی سپارد.
ئۆندەر لە 15 نیسانی ئەمساڵدا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ کرا. بۆ ماوەی 18 ڕۆژ لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.
